نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
6 | 1 | 6 | اهدنا الصراط المستقيم |
| | | خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه. |
|
7 | 1 | 7 | صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين |
| | | که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه) |
|
8 | 2 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم ال‌م |
| | | چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه. |
|
9 | 2 | 2 | ذلك الكتاب لا ريب فيه هدى للمتقين |
| | | ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه). |
|
10 | 2 | 3 | الذين يؤمنون بالغيب ويقيمون الصلاة ومما رزقناهم ينفقون |
| | | ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن. |
|
11 | 2 | 4 | والذين يؤمنون بما أنزل إليك وما أنزل من قبلك وبالآخرة هم يوقنون |
| | | (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت. |
|
12 | 2 | 5 | أولئك على هدى من ربهم وأولئك هم المفلحون |
| | | ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن). |
|
13 | 2 | 6 | إن الذين كفروا سوا‌ء عليهم أأنذرتهم أم لم تنذرهم لا يؤمنون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن... |
|
14 | 2 | 7 | ختم الله على قلوبهم وعلى سمعهم وعلى أبصارهم غشاوة ولهم عذاب عظيم |
| | | (چونکه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت). |
|
15 | 2 | 8 | ومن الناس من يقول آمنا بالله وباليوم الآخر وما هم بمؤمنين |
| | | له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین). |
|