نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
490 | 3 | 197 | متاع قليل ثم مأواهم جهنم وبئس المهاد |
| | | (ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه. |
|
491 | 3 | 198 | لكن الذين اتقوا ربهم له‌م جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها نزلا من عند الله وما عند الله خير للأبرار |
| | | به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان. |
|
492 | 3 | 199 | وإن من أهل الكتاب لمن يؤمن بالله وما أنزل إليكم وما أنزل إليهم خاشعين لله لا يشترون بآيات الله ثمنا قليلا أولئك له‌م أجرهم عند ربهم إن الله سريع الحساب |
| | | به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات). |
|
493 | 3 | 200 | يا أيها الذين آمنوا اصبروا وصابروا ورابطوا واتقوا الله لعلكم تفلحون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن. |
|
494 | 4 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم يا أيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونسا‌ء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه. |
|
495 | 4 | 2 | وآتوا اليتامى أموالهم ولا تتبدلوا الخبيث بالطيب ولا تأكلوا أموالهم إلى أموالكم إنه كان حوبا كبيرا |
| | | (خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه. |
|
496 | 4 | 3 | وإن خفتم ألا تقسطوا في اليتامى فانكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى وثلاث ورباع فإن خفتم ألا تعدلوا فواحدة أو ما ملكت أيمانكم ذلك أدنى ألا تعولوا |
| | | ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن). |
|
497 | 4 | 4 | وآتوا النساء صدقاتهن نحلة فإن طبن لكم عن شي‌ء منه نفسا فكلوه هنيئا مريئا |
| | | ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن). |
|
498 | 4 | 5 | ولا تؤتوا السفهاء أموالكم التي جعل الله لكم قياما وارزقوهم فيها واكسوهم وقولوا له‌م قولا معروفا |
| | | ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن). |
|
499 | 4 | 6 | وابتلوا اليتامى حتى إذا بلغوا النكاح فإن آنستم منهم رشدا فادفعوا إليهم أموالهم ولا تأكلوها إسرافا وبدارا أن يكبروا ومن كان غنيا فليستعفف ومن كان فقيرا فليأكل بالمعروف فإذا دفعتم إليهم أموالهم فأشهدوا عليهم وكفى بالله حسيبا |
| | | هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری. |
|