نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
483 | 3 | 190 | إن في خلق السماوات والأرض واختلاف الليل والنهار لآيات لأولي الألباب |
| | | به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵ‌و گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند... |
|
484 | 3 | 191 | الذين يذكرون الله قياما وقعودا وعلى جنوبهم ويتفكرون في خلق السماوات والأرض ربنا ما خلقت هذا باطلا سبحانك فقنا عذاب النار |
| | | ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ. |
|
485 | 3 | 192 | ربنا إنك من تدخل النار فقد أخزيته وما للظالمين من أنصار |
| | | په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه. |
|
486 | 3 | 193 | ربنا إننا سمعنا مناديا ينادي للإيمان أن آمنوا بربكم فآمنا ربنا فاغفر لنا ذنوبنا وكفر عنا سيئاتنا وتوفنا مع الأبرار |
| | | په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه. |
|
487 | 3 | 194 | ربنا وآتنا ما وعدتنا على رسلك ولا تخزنا يوم القيامة إنك لا تخلف الميعاد |
| | | په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر. |
|
488 | 3 | 195 | فاستجاب له‌م ربهم أني لا أضيع عمل عامل منكم من ذكر أو أنثى بعضكم من بعض فالذين هاجروا وأخرجوا من ديارهم وأوذوا في سبيلي وقاتلوا وقتلوا لأكفرن عنهم سيئاتهم ولأدخلنهم جنات تجري من تحتها الأنهار ثوابا من عند الله والله عنده حسن الثواب |
| | | (کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران). |
|
489 | 3 | 196 | لا يغرنك تقلب الذين كفروا في البلاد |
| | | (ئه‌ی ئیماندار) هه‌رگیز هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له وڵاتاندا تۆ له‌خشته نه‌بات. |
|
490 | 3 | 197 | متاع قليل ثم مأواهم جهنم وبئس المهاد |
| | | (ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه. |
|
491 | 3 | 198 | لكن الذين اتقوا ربهم له‌م جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها نزلا من عند الله وما عند الله خير للأبرار |
| | | به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان. |
|
492 | 3 | 199 | وإن من أهل الكتاب لمن يؤمن بالله وما أنزل إليكم وما أنزل إليهم خاشعين لله لا يشترون بآيات الله ثمنا قليلا أولئك له‌م أجرهم عند ربهم إن الله سريع الحساب |
| | | به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات). |
|