نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4625 | 49 | 13 | يا أيها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عند الله أتقاكم إن الله عليم خبير |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان. |
|
4626 | 49 | 14 | قالت الأعراب آمنا قل لم تؤمنوا ولكن قولوا أسلمنا ولما يدخل الإيمان في قلوبكم وإن تطيعوا الله ورسوله لا يلتكم من أعمالكم شيئا إن الله غفور رحيم |
| | | هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌باوه‌ڕ بهێنن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
4627 | 49 | 15 | إنما المؤمنون الذين آمنوا بالله ورسوله ثم لم يرتابوا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم في سبيل الله أولئك هم الصادقون |
| | | بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه و پاشان نه‌که‌وتوونه‌ته‌هیچ گومان و دوودڵیه‌که‌وه، به‌خۆیان و سه‌رو ماڵیشیانه‌وه تێکۆشاون له‌پێناوی ئاینی خوادا، ته‌نها ئا ئه‌وانه‌ڕاستن. |
|
4628 | 49 | 16 | قل أتعلمون الله بدينكم والله يعلم ما في السماوات وما في الأرض والله بكل شي‌ء عليم |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره‌له‌ئاینی خۆتان ئاگادار ده‌که‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له حاڵێکدا خوا زانایه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، خوا به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره؟! |
|
4629 | 49 | 17 | يمنون عليك أن أسلموا قل لا تمنوا علي إسلامكم بل الله يمن عليكم أن هداكم للإيمان إن كنتم صادقين |
| | | ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن. |
|
4630 | 49 | 18 | إن الله يعلم غيب السماوات والأرض والله بصير بما تعملون |
| | | بێگومان خوا نهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجانی ده‌ده‌ن. |
|
4631 | 50 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم ق والقرآن المجيد |
| | | چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه) |
|
4632 | 50 | 2 | بل عجبوا أن جاءهم منذر منهم فقال الكافرون هذا شي‌ء عجيب |
| | | خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان: |
|
4633 | 50 | 3 | أإذا متنا وكنا ترابا ذلك رجع بعيد |
| | | ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت): |
|
4634 | 50 | 4 | قد علمنا ما تنقص الأرض منهم وعندنا كتاب حفيظ |
| | | به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه. |
|