نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4597 | 48 | 14 | ولله ملك السماوات والأرض يغفر لمن يشا‌ء ويعذب من يشا‌ء وكان الله غفورا رحيما |
| | | هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، له‌هه‌ر كه‌سێك كه بیوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی شیاو‌و شایسته‌ی خۆیه‌تی و له‌وپه‌ڕی دادگه‌ریدایه)، چونكه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه. |
|
4598 | 48 | 15 | سيقول المخلفون إذا انطلقتم إلى مغانم لتأخذوها ذرونا نتبعكم يريدون أن يبدلوا كلام الله قل لن تتبعونا كذلكم قال الله من قبل فسيقولون بل تحسدوننا بل كانوا لا يفقهون إلا قليلا |
| | | ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان). |
|
4599 | 48 | 16 | قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون فإن تطيعوا يؤتكم الله أجرا حسنا وإن تتولوا كما توليتم من قبل يعذبكم عذابا أليما |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه، له‌عه‌ره‌به‌بیابان نشینه‌کان: ئێوه له‌ئاینده‌دا بانگ ده‌کرێن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن، ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن، یان خۆیان (له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و تێڕوانیندا) به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وسا و خۆتان بشارنه‌وه‌و سه‌رپێچی بکه‌ن، سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت. |
|
4600 | 48 | 17 | ليس على الأعمى حرج ولا على الأعرج حرج ولا على المريض حرج ومن يطع الله ورسوله يدخله جنات تجري من تحتها الأنهار ومن يتول يعذبه عذابا أليما |
| | | ئه‌و که‌سه‌ی کوێره یان نه‌خۆشه، گوناهبار نابێت (ئه‌گه‌ر له‌غه‌زادا به‌شداری نه‌کات) ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات، ئه‌و که‌سه‌ش که‌پشت هه‌ڵکات، خوای گه‌وره‌سزای به‌ئێش و ئازاری ده‌دات. |
|
4601 | 48 | 18 | لقد رضي الله عن المؤمنين إذ يبايعونك تحت الشجرة فعلم ما في قلوبهم فأنزل السكينة عليهم وأثابهم فتحا قريبا |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ڕازیی بووه‌له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی کاتێک په‌یمانیان له گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا خوا خۆیشی ئاگادار بوو به‌وه‌ی له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له‌نیاز پاکی و دڵسۆزی) هه‌ر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ریان و پاداشتی به‌مژده‌ی سه‌رکه‌وتنێکی نزێک دانه‌وه. |
|
4602 | 48 | 19 | ومغانم كثيرة يأخذونها وكان الله عزيزا حكيما |
| | | هه‌روه‌ها به‌ڵێنی چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی زۆری پێدان، که‌له‌ئاینده‌دا ده‌ستیان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته به‌سه‌ر خوانه‌ناسه‌کانداو دانایه و ده‌زانێت چ کاتێک ئیمانداران سه‌ر ده‌خات. |
|
4603 | 48 | 20 | وعدكم الله مغانم كثيرة تأخذونها فعجل لكم هذه وكف أيدي الناس عنكم ولتكون آية للمؤمنين ويهديكم صراطا مستقيما |
| | | خوا به‌ڵێنی ده‌سکه‌وتی زۆری پێداون، له‌ئاینده‌دا ده‌ستتان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، به‌ڵام جارێ ئێستا هه‌رئه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون (مه‌به‌ست ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌یبه‌ره) ده‌ستی خه‌ڵکیشی لێ کۆتاکردن (مه‌به‌ست قوڕه‌یشه که‌به‌هۆی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبییه‌وه خوای گه‌وره‌له‌به‌گژاچوونی موسوڵمانان ده‌ستی به‌ستنه‌وه)، تا ئه‌م ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌ببێته نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئیمانداران (که‌خوا یاوه‌رو پشتیوانیانه) هه‌روه‌ها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (له‌به‌ره‌و پێش بردنی بانگه‌وازدا). |
|
4604 | 48 | 21 | وأخرى لم تقدروا عليها قد أحاط الله بها وكان الله على كل شي‌ء قديرا |
| | | چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی تریشیان هه‌یه که‌ئێستا ده‌ستتان به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڕاستی خوا خۆی چاک به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ده‌زانێت که‌به‌ڕێوه‌یه بۆتان، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|
4605 | 48 | 22 | ولو قاتلكم الذين كفروا لولوا الأدبار ثم لا يجدون وليا ولا نصيرا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون دژی ئێوه جه‌نگیان به‌رپا بکردایه، ئه‌وه‌ده‌شکان و هه‌ڵده‌هاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نه‌ده‌بوو. |
|
4606 | 48 | 23 | سنة الله التي قد خلت من قبل ولن تجد لسنة الله تبديلا |
| | | (شکست و هه‌ڵاتنی کافران له‌جه‌نگی موسوڵماناندا) هه‌رده‌م به‌رنامه‌و یاسای خوا به‌ڕاستی هه‌روا بووه‌له‌زوه‌وه، هه‌رگیز نا‌بینیت به‌رنامه‌و یاسای خوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. |
|