نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4558 | 47 | 13 | وكأين من قرية هي أشد قوة من قريتك التي أخرجتك أهلكناهم فلا ناصر له‌م |
| | | زۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت. |
|
4559 | 47 | 14 | أفمن كان على بينة من ربه كمن زين له سوء عمله واتبعوا أهواءهم |
| | | ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟! |
|
4560 | 47 | 15 | مثل الجنة التي وعد المتقون فيها أنهار من ما‌ء غير آسن وأنهار من لبن لم يتغير طعمه وأنهار من خمر لذة للشاربين وأنهار من عسل مصفى ولهم فيها من كل الثمرات ومغفرة من ربهم كمن هو خالد في النار وسقوا ما‌ء حميما فقطع أمعاءهم |
| | | وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟! |
|
4561 | 47 | 16 | ومنهم من يستمع إليك حتى إذا خرجوا من عندك قالوا للذين أوتوا العلم ماذا قال آنفا أولئك الذين طبع الله على قلوبهم واتبعوا أهواءهم |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون. |
|
4562 | 47 | 17 | والذين اهتدوا زادهم هدى وآتاهم تقواهم |
| | | ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین. |
|
4563 | 47 | 18 | فهل ينظرون إلا الساعة أن تأتيهم بغتة فقد جا‌ء أشراطها فأنى له‌م إذا جاءتهم ذكراهم |
| | | ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟! |
|
4564 | 47 | 19 | فاعلم أنه لا إله إلا الله واستغفر لذنبك وللمؤمنين والمؤمنات والله يعلم متقلبكم ومثواكم |
| | | ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه. |
|
4565 | 47 | 20 | ويقول الذين آمنوا لولا نزلت سورة فإذا أنزلت سورة محكمة وذكر فيها القتال رأيت الذين في قلوبهم مرض ينظرون إليك نظر المغشي عليه من الموت فأولى له‌م |
| | | هه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو.... |
|
4566 | 47 | 21 | طاعة وقول معروف فإذا عزم الأمر فلو صدقوا الله لكان خيرا له‌م |
| | | که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان. |
|
4567 | 47 | 22 | فهل عسيتم إن توليتم أن تفسدوا في الأرض وتقطعوا أرحامكم |
| | | ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟! |
|