نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4511 | 46 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم حم |
| | | چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان ( 14 ) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. |
|
4512 | 46 | 2 | تنزيل الكتاب من الله العزيز الحكيم |
| | | ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌ست و داناوه‌دابه‌زیوه. |
|
4513 | 46 | 3 | ما خلقنا السماوات والأرض وما بينهما إلا بالحق وأجل مسمى والذين كفروا عما أنذروا معرضون |
| | | ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه |
|
4514 | 46 | 4 | قل أرأيتم ما تدعون من دون الله أروني ماذا خلقوا من الأرض أم له‌م شرك في السماوات ائتوني بكتاب من قبل هذا أو أثارة من علم إن كنتم صادقين |
| | | ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن! |
|
4515 | 46 | 5 | ومن أضل م‌من يدعو من دون الله من لا يستجيب له إلى يوم القيامة وهم عن دعائهم غافلون |
| | | جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن. |
|
4516 | 46 | 6 | وإذا حشر الناس كانوا له‌م أعداء وكانوا بعبادتهم كافرين |
| | | کاتێکیش که‌خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لێ پرسینه‌وه، بت و په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که له‌دونیادا ده‌یانپه‌رستن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان پێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه. |
|
4517 | 46 | 7 | وإذا تتلى عليهم آياتنا بينات قال الذين كفروا للحق لما جاءهم هذا سحر مبين |
| | | له کاتێکدا ئایه‌ته ئاشکراو ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون به‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که‌بۆیان دێت ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی ئاشکرایه. |
|
4518 | 46 | 8 | أم يقولون افتراه قل إن افتريته فلا تملكون لي من الله شيئا هو أعلم بما تفيضون فيه كفى به شهيدا بيني وبينكم وهو الغفور الرحيم |
| | | یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ). |
|
4519 | 46 | 9 | قل ما كنت بدعا من الرسل وما أدري ما يفعل بي ولا بكم إن أتبع إلا ما يوحى إلي وما أنا إلا نذير مبين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام. |
|
4520 | 46 | 10 | قل أرأيتم إن كان من عند الله وكفرتم به وشهد شاهد من بني إسرائيل على مثله فآمن واستكبرتم إن الله لا يهدي القوم الظالمين |
| | | هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وحاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌شایه‌تێک له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه‌که‌چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه، ئه‌وه‌باوه‌ڕی هێنا به‌محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره‌زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا... بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات. |
|