نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
439 | 3 | 146 | وكأين من نبي قاتل معه ربيون كثير فما وهنوا لما أصابهم في سبيل الله وما ضعفوا وما استكانوا والله يحب الصابرين |
| | | چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاواز‌و بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت. |
|
440 | 3 | 147 | وما كان قولهم إلا أن قالوا ربنا اغفر لنا ذنوبنا وإسرافنا في أمرنا وثبت أقدامنا وانصرنا على القوم الكافرين |
| | | ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا. |
|
441 | 3 | 148 | فآتاهم الله ثواب الدنيا وحسن ثواب الآخرة والله يحب المحسنين |
| | | ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت. |
|
442 | 3 | 149 | يا أيها الذين آمنوا إن تطيعوا الذين كفروا يردوكم على أعقابكم فتنقلبوا خاسرين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. |
|
443 | 3 | 150 | بل الله مولاكم وهو خير الناصرين |
| | | (دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه. |
|
444 | 3 | 151 | سنلقي في قلوب الذين كفروا الرعب بما أشركوا بالله ما لم ينزل به سلطانا ومأواهم النار وبئس مثوى الظالمين |
| | | (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران. |
|
445 | 3 | 152 | ولقد صدقكم الله وعده إذ تحسونهم بإذنه حتى إذا فشلتم وتنازعتم في الأمر وعصيتم من بعد ما أراكم ما تحبون منكم من يريد الدنيا ومنكم من يريد الآخرة ثم صرفكم عنهم ليبتليكم ولقد عفا عنكم والله ذو فضل على المؤمنين |
| | | سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆش‌بوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران. |
|
446 | 3 | 153 | إذ تصعدون ولا تلوون على أحد والرسول يدعوكم في أخراكم فأثابكم غما بغم لكيلا تحزنوا على ما فاتكم ولا ما أصابكم والله خبير بما تعملون |
| | | ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (به‌ده‌نگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
447 | 3 | 154 | ثم أنزل عليكم من بعد الغم أمنة نعاسا يغشى طائفة منكم وطائفة قد أهمتهم أنفسهم يظنون بالله غير الحق ظن الجاهلية يقولون هل لنا من الأمر من شي‌ء قل إن الأمر كله لله يخفون في أنفسهم ما لا يبدون لك يقولون لو كان لنا من الأمر شي‌ء ما قتلنا هاهنا قل لو كنتم في بيوتكم لبرز الذين كتب عليهم القتل إلى مضاجعهم وليبتلي الله ما في صدوركم وليمحص ما في قلوبكم والله عليم بذات الصدور |
| | | پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه. |
|
448 | 3 | 155 | إن الذين تولوا منكم يوم التقى الجمعان إنما استزلهم الشيطان ببعض ما كسبوا ولقد عفا الله عنهم إن الله غفور حليم |
| | | بێگومان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵکرد (له جه‌نگی ئوحود) له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوه‌ڕان)، ئه‌وانه ته‌نها شه‌یتان تووشی هه‌ڵه‌ی کردن له خشته‌ی بردن به‌هۆی هه‌ندێک گوناهه‌وه که ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕاستی خوا لێیان خۆش‌بوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت). |
|