نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4355 | 43 | 30 | ولما جاءهم الحق قالوا هذا سحر وإنا به كافرون |
| | | کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی.. |
|
4356 | 43 | 31 | وقالوا لولا نزل هذا القرآ‌ن على رجل من القريتين عظيم |
| | | هه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه) |
|
4357 | 43 | 32 | أهم يقسمون رحمت ربك نحن قسمنا بينهم معيشتهم في الحياة الدنيا ورفعنا بعضهم فوق بعض درجات ليتخذ بعضهم بعضا سخريا ورحمت ربك خير مما يجمعون |
| | | ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ما‌ڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره. |
|
4358 | 43 | 33 | ولولا أن يكون الناس أمة واحدة لجعلنا لمن يكفر بالرحمن لبيوتهم سقفا من فضة ومعارج عليها يظهرون |
| | | ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون... |
|
4359 | 43 | 34 | ولبيوتهم أبوابا وسررا عليها يتكئون |
| | | هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن... |
|
4360 | 43 | 35 | وزخرفا وإن كل ذلك لما متاع الحياة الدنيا والآخرة عند ربك للمتقين |
| | | به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه. |
|
4361 | 43 | 36 | ومن يعش عن ذكر الرحمن نقيض له شيطانا فهو له قرين |
| | | که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت. |
|
4362 | 43 | 37 | وإنهم ليصدونهم عن السبيل ويحسبون أنهم مهتدون |
| | | بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن. |
|
4363 | 43 | 38 | حتى إذا جاءنا قال يا ليت بيني وبينك بعد المشرقين فبئس القرين |
| | | تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت. |
|
4364 | 43 | 39 | ولن ينفعكم اليوم إذ ظلمتم أنكم في العذاب مشتركون |
| | | ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن. |
|