نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4310 | 42 | 38 | والذين استجابوا لربهم وأقاموا الصلاة وأمرهم شورى بينهم ومما رزقناهم ينفقون |
| | | ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن... |
|
4311 | 42 | 39 | والذين إذا أصابهم البغي هم ينتصرون |
| | | هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن... |
|
4312 | 42 | 40 | وجزاء سيئة سيئة مثلها فمن عفا وأصلح فأجره على الله إنه لا يحب الظالمين |
| | | جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت... |
|
4313 | 42 | 41 | ولمن انتصر بعد ظلمه فأولئك ما عليهم من سبيل |
| | | له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێت دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور لا نه‌ده‌ن.... |
|
4314 | 42 | 42 | إنما السبيل على الذين يظلمون الناس ويبغون في الأرض بغير الحق أولئك له‌م عذاب أليم |
| | | بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه... |
|
4315 | 42 | 43 | ولمن صبر وغفر إن ذلك لمن عزم الأمور |
| | | له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له‌کاتێکدا که ده‌توانێت تۆڵه‌بسێنێت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت.... |
|
4316 | 42 | 44 | ومن يضلل الله فما له من ولي من بعده وترى الظالمين لما رأوا العذاب يقولون هل إلى مرد من سبيل |
| | | ئه‌وه‌ی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری دڵسۆزی ده‌ست ناکه‌وێت (تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات)، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ده‌بینن، به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وابکه‌ین؟!. |
|
4317 | 42 | 45 | وتراهم يعرضون عليها خاشعين من الذل ينظرون من طرف خفي وقال الذين آمنوا إن الخاسرين الذين خسروا أنفسهم وأهليهم يوم القيامة ألا إن الظالمين في عذاب مقيم |
| | | سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و که‌سو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان... |
|
4318 | 42 | 46 | وما كان له‌م من أولياء ينصرونهم من دون الله ومن يضلل الله فما له من سبيل |
| | | ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت. |
|
4319 | 42 | 47 | استجيبوا لربكم من قبل أن يأتي يوم لا مرد له من الله ما لكم من ملجإ يومئذ وما لكم من نكير |
| | | خه‌ڵکینه، به‌پیر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت: هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه نابێت، ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت و که‌سیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانه‌کانیدا نه‌نێت. |
|