نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4270 | 41 | 52 | قل أرأيتم إن كان من عند الله ثم كفرتم به من أضل م‌من هو في شقاق بعيد |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه بێت، پاشان ئێوه‌ش بڕواتان پێیی نه‌بێت، ده‌زانن چ سه‌رئه‌نجامێکی سامناک چاوه‌ڕێتانه؟. جا ئیتر کێ هه‌یه له ئێوه سه‌رسه‌ختترو لاڕێتر له‌وه‌ی که ڕێگه‌ی جیا‌و دوور له ڕاستی گرتبێته‌به‌ر. |
|
4271 | 41 | 53 | سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق أولم يكف بربك أنه على كل شي‌ء شهيد |
| | | ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک؟! |
|
4272 | 41 | 54 | ألا إنهم في مرية من لقا‌ء ربهم ألا إنه بكل شي‌ء محيط |
| | | (له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه و نیشانانه‌دا: ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر گومانیان هه‌یه له به‌یه‌کگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی به‌رده‌م په‌روه‌رردگاریان، ئاگاداربه و دڵنیابه که ئه‌وزاته به هه‌موو شتێک زانایه و به هه‌موو شتێک ئاگاداره وده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه و هیچ شتێک له‌و یاخی نابێت. |
|
4273 | 42 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم حم |
| | | (1) و (2) چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14)پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌مووی گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه. |
|
4274 | 42 | 2 | عسق |
| | | (1)و (2) به‌یه‌که‌وه‌یه. |
|
4275 | 42 | 3 | كذلك يوحي إليك وإلى الذين من قبلك الله العزيز الحكيم |
| | | ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه. |
|
4276 | 42 | 4 | له ما في السماوات وما في الأرض وهو العلي العظيم |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نێتی، بێگومان ئه‌و خوایه به‌رز وبڵندو گه‌وره‌و شکۆداره. |
|
4277 | 42 | 5 | تكاد السماوات يتفطرن من فوقهن والملائكة يسبحون بحمد ربهم ويستغفرون لمن في الأرض ألا إن الله هو الغفور الرحيم |
| | | ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
4278 | 42 | 6 | والذين اتخذوا من دونه أولياء الله حفيظ عليهم وما أنت عليهم بوكيل |
| | | ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه. |
|
4279 | 42 | 7 | وكذلك أوحينا إليك قرآنا عربيا لتنذر أم القرى ومن حولها وتنذر يوم الجمع لا ريب فيه فريق في الجنة وفريق في السعير |
| | | ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت. |
|