نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4258 | 41 | 40 | إن الذين يلحدون في آياتنا لا يخفون علينا أفمن يلقى في النار خير أم من يأتي آمنا يوم القيامة اعملوا ما شئتم إنه بما تعملون بصير |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تدا و به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن. |
|
4259 | 41 | 41 | إن الذين كفروا بالذكر لما جاءهم وإنه لكتاب عزيز |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه به‌و قورئانه له‌کاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئه‌و قورئانه‌ش کتێبێکی زۆر به‌نرخ و ناوازه و سه‌رکه‌وتووه... |
|
4260 | 41 | 42 | لا يأتيه الباطل من بين يديه ولا من خلفه تنزيل من حكيم حميد |
| | | هیچ ناحه‌قی و نادروستی و ناته‌واویه‌ک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و له‌هیچ لایه‌که‌وه ڕه‌وانه‌کراو و نێردراوی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشه. |
|
4261 | 41 | 43 | ما يقال لك إلا ما قد قيل للرسل من قبلك إن ربك لذو مغفرة وذو عقاب أليم |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شتێک به‌تۆ ناوترێت، که به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ نه‌وترابێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی لێ بووردن و لێ خۆشبوونه بۆ باوه‌ڕداران و تۆڵه‌سێنه‌ری به‌ئازار و ئێشه له بێ باوه‌ڕان. |
|
4262 | 41 | 44 | ولو جعلناه قرآنا أعجميا لقالوا لولا فصلت آياته أأعجمي وعربي قل هو للذين آمنوا هدى وشفاء والذين لا يؤمنون في آذانهم وقر وهو عليهم عمى أولئك ينادون من مكان بعيد |
| | | ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان به‌زمانی گه‌لانی تر بناردایه، ئه‌وه بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: ئایا نه‌ده‌بوو ئایه‌ته‌کانی ڕوون و ئاشکرا بوایه و زمانی خۆمان بوایه، چۆن ده‌بێت قورئان به‌زمانی بێگانه بێت؟ له‌کاتێکدا محمد (صلی الله علیه وسلم) به عه‌ره‌بی ده‌دوێت؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه هیدایه‌ت و ڕێنموویی و شیفایه و چاره‌سه‌ری هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشیه‌کان ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن گوێچکه‌یان که‌ڕه و به‌شتی تر ئاخنراوه، هه‌روه‌ها کوێرن له ئاستیدا، ئه‌وانه هه‌روه‌ک له دووره‌وه بانگیان لی بکرێت وایه (نه ده‌نگه‌که به چاکی ده‌بیسن، نه ڕه‌نگه‌که به ڕوونی ده‌بینن) |
|
4263 | 41 | 45 | ولقد آتينا موسى الكتاب فاختلف فيه ولولا كلمة سبقت من ربك لقضي بينهم وإنهم لفي شك منه مريب |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ته‌وراتمان به‌خشی به مووسا، که‌چی ناکۆکی تیادا کرا، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێکی پێشتر له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، (که تۆڵه له کافران بخاته قیامه‌ت) ئه‌وه له ناوی ده‌بردن، بێگومان ئه‌وان هه‌ر له شک و گومانێکی بێ سه‌ر و بندان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه. |
|
4264 | 41 | 46 | من عمل صالحا فلنفسه ومن أساء فعليها وما ربك بظلام للعبيد |
| | | ئه‌وه‌ی چاکه بکات پاداشتی چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات. |
|
4265 | 41 | 47 | إليه يرد علم الساعة وما تخرج من ثمرات من أكمامها وما تحمل من أنثى ولا تضع إلا بعلمه ويوم يناديهم أين شركائي قالوا آذناك ما منا من شهيد |
| | | زانینی به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه و بۆ لای ئه‌و ده‌برێته‌وه، هه‌رچی به‌رو بووم تۆوێک له خونچه و چرۆکه‌یه‌وه چه‌که‌وه ده‌کات خوا ئاگاداره لێی، هیچ مێینه‌یه‌ک سکی نابێت و به‌چکه‌و به‌رهه‌مه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری خوا نه‌بێت، (ئا به‌و شێوه‌یه خوا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رچاو)، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری نازانن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که بانگیان ده‌کات و لێیان ده‌پرسێت: کوان هاوه‌ڵ و هاوتاکانم؟! ئه‌وانه‌یش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئێمه هه‌واڵت ده‌ده‌ینێ و جاڕ ده‌ده‌ین که که‌سمان هه‌ڵه‌ی وانایه‌ت به ده‌مماندا و شایه‌تی له‌سه‌ر شتی واناده‌ین. |
|
4266 | 41 | 48 | وضل عنهم ما كانوا يدعون من قبل وظنوا ما له‌م من محيص |
| | | ئیتر ئه‌وه‌ی که جاران ده‌یانپه‌رست و هانا و هاواریان بۆ ده‌برد و جێگه‌ی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نه‌ما، دڵنیاش بوون که ئیتر هیچ چاره و ڕزگار بوونێکیان نیه. |
|
4267 | 41 | 49 | لا يسأم الإنسان من دعاء الخير وإن مسه الشر فيئوس قنوط |
| | | ئاده‌میزاد هه‌ر گیز بێزار نابێت له داخوازی چاکه و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه نا‌ئومێد و بێ هیوایه. |
|