نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
426 | 3 | 133 | وسارعوا إلى مغفرة من ربكم وجنة عرضها السماوات والأرض أعدت للمتقين |
| | | به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!) |
|
427 | 3 | 134 | الذين ينفقون في السراء والضراء والكاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين |
| | | ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت. |
|
428 | 3 | 135 | والذين إذا فعلوا فاحشة أو ظلموا أنفسهم ذكروا الله فاستغفروا لذنوبهم ومن يغفر الذنوب إلا الله ولم يصروا على ما فعلوا وهم يعلمون |
| | | ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه). |
|
429 | 3 | 136 | أولئك جزاؤهم مغفرة من ربهم وجنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها ونعم أجر العاملين |
| | | ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن). |
|
430 | 3 | 137 | قد خلت من قبلكم سنن فسيروا في الأرض فانظروا كيف كان عاقبة المكذبين |
| | | به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه. |
|
431 | 3 | 138 | هذا بيان للناس وهدى وموعظة للمتقين |
| | | ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی. |
|
432 | 3 | 139 | ولا تهنوا ولا تحزنوا وأنتم الأعلون إن كنتم مؤمنين |
| | | (ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن. |
|
433 | 3 | 140 | إن يمسسكم قرح فقد مس القوم قرح مثله وتلك الأيام نداولها بين الناس وليعلم الله الذين آمنوا ويتخذ منكم شهداء والله لا يحب الظالمين |
| | | ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت. |
|
434 | 3 | 141 | وليمحص الله الذين آمنوا ويمحق الكافرين |
| | | بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات. |
|
435 | 3 | 142 | أم حسبتم أن تدخلوا الجنة ولما يعلم الله الذين جاهدوا منكم ويعلم الصابرين |
| | | یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه... |
|