نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4223 | 41 | 5 | وقالوا قلوبنا في أكنة مما تدعونا إليه وفي آذاننا وقر ومن بيننا وبينك حجاب فاعمل إننا عاملون |
| | | وتیشیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا په‌رده و به‌ربه‌ست هه‌یه، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده، بێگومان ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین. |
|
4224 | 41 | 6 | قل إنما أنا بشر مثلكم يوحى إلي أنما إلهكم إله واحد فاستقيموا إليه واستغفروه وويل للمشركين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه): من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، که‌وابوو ئێوه‌ش ڕووی تێ بکه‌ن، به‌ڕاستی بیپه‌رستن؛ له ڕێبازه‌که‌ی لامه‌ده‌ن، داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن و چاک بزانن که وه‌یل و سزای سه‌خت بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ئاماده‌یه. |
|
4225 | 41 | 7 | الذين لا يؤتون الزكاة وهم بالآخرة هم كافرون |
| | | ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت. |
|
4226 | 41 | 8 | إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات له‌م أجر غير ممنون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه... |
|
4227 | 41 | 9 | قل أئنكم لتكفرون بالذي خلق الأرض في يومين وتجعلون له أندادا ذلك رب العالمين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره. |
|
4228 | 41 | 10 | وجعل فيها رواسي من فوقها وبارك فيها وقدر فيها أقواتها في أربعة أيام سوا‌ء للسائلين |
| | | له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات. |
|
4229 | 41 | 11 | ثم استوى إلى السما‌ء وهي دخان فقال لها وللأرض ائتيا طوعا أو كرها قالتا أتينا طائعين |
| | | ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!). |
|
4230 | 41 | 12 | فقضاهن سبع سماوات في يومين وأوحى في كل سماء أمرها وزينا السما‌ء الدنيا بمصابيح وحفظا ذلك تقدير العزيز العليم |
| | | له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه. |
|
4231 | 41 | 13 | فإن أعرضوا فقل أنذرتكم صاعقة مثل صاعقة عاد وثمود |
| | | جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه و بروسکه و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثمود هات... |
|
4232 | 41 | 14 | إذ جاءتهم الرسل من بين أيديهم ومن خلفهم ألا تعبدوا إلا الله قالوا لو شا‌ء ربنا لأنزل ملائكة فإنا بما أرسلتم به كافرون |
| | | کاتێک پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کرا له پێشتر و دواتریشدا، به‌م فه‌رمانه پیرۆزه که: جگه له خوا که‌سی تر مه‌په‌رستن، که‌چی وتیان: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان بیوستایه ڕێنمویمان بکات ئێوه‌ی نه ده‌نارد؛ به‌ڵکو فریشته‌ی داده‌به‌زان!! که‌وابوو ئێمه بێگومان بڕوا ناکه‌ین به‌و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه. |
|