نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4191 | 40 | 58 | وما يستوي الأعمى والبصير والذين آمنوا وعملوا الصالحات ولا المسيء قليلا ما تتذكرون |
| | | که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن. |
|
4192 | 40 | 59 | إن الساعة لآتية لا ريب فيها ولكن أكثر الناس لا يؤمنون |
| | | به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه. |
|
4193 | 40 | 60 | وقال ربكم ادعوني أستجب لكم إن الذين يستكبرون عن عبادتي سيدخلون جهنم داخرين |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. |
|
4194 | 40 | 61 | الله الذي جعل لكم الليل لتسكنوا فيه والنهار مبصرا إن الله لذو فضل على الناس ولكن أكثر الناس لا يشكرون |
| | | خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن. |
|
4195 | 40 | 62 | ذلكم الله ربكم خالق كل شي‌ء لا إله إلا هو فأنى تؤفكون |
| | | ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟ |
|
4196 | 40 | 63 | كذلك يؤفك الذين كانوا بآيات الله يجحدون |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!). |
|
4197 | 40 | 64 | الله الذي جعل لكم الأرض قرارا والسماء بنا‌ء وصوركم فأحسن صوركم ورزقكم من الطيبات ذلكم الله ربكم فتبارك الله رب العالمين |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه. |
|
4198 | 40 | 65 | هو الحي لا إله إلا هو فادعوه مخلصين له الدين الحمد لله رب العالمين |
| | | ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه. |
|
4199 | 40 | 66 | قل إني نهيت أن أعبد الذين تدعون من دون الله لما جاءني البينات من ربي وأمرت أن أسلم لرب العالمين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان. |
|
4200 | 40 | 67 | هو الذي خلقكم من تراب ثم من نطفة ثم من علقة ثم يخرجكم طفلا ثم لتبلغوا أشدكم ثم لتكونوا شيوخا ومنكم من يتوفى من قبل ولتبلغوا أجلا مسمى ولعلكم تعقلون |
| | | ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار. |
|