نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4175 | 40 | 42 | تدعونني لأكفر بالله وأشرك به ما ليس لي به علم وأنا أدعوكم إلى العزيز الغفار |
| | | با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانستی و زانیاریه‌ک، له‌کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێک که زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه... |
|
4176 | 40 | 43 | لا جرم أنما تدعونني إليه ليس له دعوة في الدنيا ولا في الآخرة وأن مردنا إلى الله وأن المسرفين هم أصحاب النار |
| | | شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ لای خاوه‌نی هیچ بانگه‌واز و به‌رنامه و پرۆگرامێک نیه، نه له دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین، که به‌ڕاستیش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن. |
|
4177 | 40 | 44 | فستذكرون ما أقول لكم وأفوض أمري إلى الله إن الله بصير بالعباد |
| | | جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی. |
|
4178 | 40 | 45 | فوقاه الله سيئات ما مكروا وحاق بآل فرعون سوء العذاب |
| | | جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو... |
|
4179 | 40 | 46 | النار يعرضون عليها غدوا وعشيا ويوم تقوم الساعة أدخلوا آل فرعون أشد العذاب |
| | | ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (جیهانی به‌رزه‌خدا) ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه. |
|
4180 | 40 | 47 | وإذ يتحاجون في النار فيقول الضعفاء للذين استكبروا إنا كنا لكم تبعا فهل أنتم مغنون عنا نصيبا من النار |
| | | ئه‌و کاته ئیتر شه‌ڕو کێشه ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز و چه‌وساوه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه؟ |
|
4181 | 40 | 48 | قال الذين استكبروا إنا كل فيها إن الله قد حكم بين العباد |
| | | له وه‌ڵامیاندا لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له‌ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خوای گه‌وره داوه‌ری کردوه له نێوان به‌نده‌کانیدا و بڕیاره‌کانی بڕاوه‌ته‌وه. |
|
4182 | 40 | 49 | وقال الذين في النار لخزنة جهنم ادعوا ربكم يخفف عنا يوما من العذاب |
| | | ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن؛ ته‌نها ڕۆژێک سزا‌و ئازامان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه. |
|
4183 | 40 | 50 | قالوا أولم تك تأتيكم رسلكم بالبينات قالوا بلى قالوا فادعوا وما دعاء الكافرين إلا في ضلال |
| | | ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته، ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت. |
|
4184 | 40 | 51 | إنا لننصر رسلنا والذين آمنوا في الحياة الدنيا ويوم يقوم الأشهاد |
| | | به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی) |
|