نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4158 | 40 | 25 | فلما جاءهم بالحق من عندنا قالوا اقتلوا أبناء الذين آمنوا معه واستحيوا نساءهم وما كيد الكافرين إلا في ضلال |
| | | جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت. |
|
4159 | 40 | 26 | وقال فرعون ذروني أقتل موسى وليدع ربه إني أخاف أن يبدل دينكم أو أن يظهر في الأرض الفساد |
| | | ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!! |
|
4160 | 40 | 27 | وقال موسى إني عذت بربي وربكم من كل متكبر لا يؤمن بيوم الحساب |
| | | موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات). |
|
4161 | 40 | 28 | وقال رجل مؤمن من آل فرعون يكتم إيمانه أتقتلون رجلا أن يقول ربي الله وقد جاءكم بالبينات من ربكم وإن يك كاذبا فعليه كذبه وإن يك صادقا يصبكم بعض الذي يعدكم إن الله لا يهدي من هو مسرف كذاب |
| | | (دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه). |
|
4162 | 40 | 29 | يا قوم لكم الملك اليوم ظاهرين في الأرض فمن ينصرنا من بأس الله إن جاءنا قال فرعون ما أريكم إلا ما أرى وما أهديكم إلا سبيل الرشاد |
| | | هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!! |
|
4163 | 40 | 30 | وقال الذي آمن يا قوم إني أخاف عليكم مثل يوم الأحزاب |
| | | ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات... |
|
4164 | 40 | 31 | مثل دأب قوم نوح وعاد وثمود والذين من بعدهم وما الله يريد ظلما للعباد |
| | | وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات. |
|
4165 | 40 | 32 | ويا قوم إني أخاف عليكم يوم التناد |
| | | ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت). |
|
4166 | 40 | 33 | يوم تولون مدبرين ما لكم من الله من عاصم ومن يضلل الله فما له من هاد |
| | | ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات. |
|
4167 | 40 | 34 | ولقد جاءكم يوسف من قبل بالبينات فما زلتم في شك مما جاءكم به حتى إذا هلك قلتم لن يبعث الله من بعده رسولا كذلك يضل الله من هو مسرف مرتاب |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات. |
|