نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4144 | 40 | 11 | قالوا ربنا أمتنا اثنتين وأحييتنا اثنتين فاعترفنا بذنوبنا فهل إلى خروج من سبيل |
| | | کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟ |
|
4145 | 40 | 12 | ذلكم بأنه إذا دعي الله وحده كفرتم وإن يشرك به تؤمنوا فالحكم لله العلي الكبير |
| | | ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت، ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن، ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان). |
|
4146 | 40 | 13 | هو الذي يريكم آياته وينزل لكم من السما‌ء رزقا وما يتذكر إلا من ينيب |
| | | ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته. |
|
4147 | 40 | 14 | فادعوا الله مخلصين له الدين ولو كره الكافرون |
| | | که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت. |
|
4148 | 40 | 15 | رفيع الدرجات ذو العرش يلقي الروح من أمره على من يشا‌ء من عباده لينذر يوم التلاق |
| | | ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..). |
|
4149 | 40 | 16 | يوم هم بارزون لا يخفى على الله منهم شي‌ء لمن الملك اليوم لله الواحد القهار |
| | | ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره. |
|
4150 | 40 | 17 | اليوم تجزى كل نفس بما كسبت لا ظلم اليوم إن الله سريع الحساب |
| | | ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای). |
|
4151 | 40 | 18 | وأنذرهم يوم الآزفة إذ القلوب لدى الحناجر كاظمين ما للظالمين من حميم ولا شفيع يطاع |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت. |
|
4152 | 40 | 19 | يعلم خائنة الأعين وما تخفي الصدور |
| | | ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه. |
|
4153 | 40 | 20 | والله يقضي بالحق والذين يدعون من دونه لا يقضون بشيء إن الله هو السميع البصير |
| | | هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه. |
|