نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4108 | 39 | 50 | قد قالها الذين من قبلهم فما أغنى عنهم ما كانوا يكسبون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن. |
|
4109 | 39 | 51 | فأصابهم سيئات ما كسبوا والذين ظلموا من هؤلاء سيصيبهم سيئات ما كسبوا وما هم بمعجزين |
| | | ئه‌وسا تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرین و نادروستانه‌ی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردووه (له هاوه‌ڵگه‌رانی مه‌ککه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئاینی خوادا)، ئه‌وانیش تۆڵه‌ی کرده‌وه ناشرینه‌کانیان داوێنگیریان ده‌بێت له ئایینده‌دا، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه له تۆڵه‌ی خوایی ده‌ربازببن. |
|
4110 | 39 | 52 | أولم يعلموا أن الله يبسط الرزق لمن يشا‌ء ويقدر إن في ذلك لآيات لقوم يؤمنون |
| | | ئایا نه‌یانده‌زانی که به‌ڕاستی هه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان ته‌نگی ده‌کاته‌وه؟ بێگومان ئا له‌و (که‌م و زۆری ڕزق و ڕۆزیه‌دا) به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ریان هه‌یه. |
|
4111 | 39 | 53 | قل يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعا إنه هو الغفور الرحيم |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆز‌و میهره‌بانیشه. |
|
4112 | 39 | 54 | وأنيبوا إلى ربكم وأسلموا له من قبل أن يأتيكم العذاب ثم لا تنصرون |
| | | هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات. |
|
4113 | 39 | 55 | واتبعوا أحسن ما أنزل إليكم من ربكم من قبل أن يأتيكم العذاب بغتة وأنتم لا تشعرون |
| | | کۆشش بکه‌ن؛ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌و فه‌رمانانه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان (بێگومان له هه‌موو شتێکدا چاک و چاکتر هه‌یه، نوێژه فه‌رزه‌کان ئه‌نجام بدرێت چاکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوننه‌ته‌کان و شه‌ونوێژیش بکرێت چاکتره، زه‌کات بدرێت چاکه، به‌ڵام به‌خشینی زۆرتر‌و زیاتریش له زه‌کات، چاکتره، تۆڵه‌سه‌ندن له که‌سێک که حه‌قت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ڕێی پێدراوه، به‌ڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکتره... هتد) پێش ئه‌وه‌ی سزا‌و ئازاری کت‌وپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن. |
|
4114 | 39 | 56 | أن تقول نفس يا حسرتا على ما فرطت في جنب الله وإن كنت لمن الساخرين |
| | | نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت: ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا، بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد و (ئیماندارنم به دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌زانی). |
|
4115 | 39 | 57 | أو تقول لو أن الله هداني لكنت من المتقين |
| | | یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه، ئه‌وه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا ده‌بووم!! |
|
4116 | 39 | 58 | أو تقول حين تر‌ى العذاب لو أن لي كرة فأكون من المحسنين |
| | | یاخود کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینێت بڵێت: خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم. |
|
4117 | 39 | 59 | بلى قد جاءتك آياتي فكذبت بها واستكبرت وكنت من الكافرين |
| | | نه‌خێر وانى یه، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات، که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی، فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو، لوطت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیا ده‌که‌یت؟!). |
|