نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4099 | 39 | 41 | إنا أنزلنا عليك الكتاب للناس بالحق فمن اهتدى فلنفسه ومن ضل فإنما يضل عليها وما أنت عليهم بوكيل |
| | | بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوه‌نه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت). |
|
4100 | 39 | 42 | الله يتوفى الأنفس حين موتها والتي لم تمت في منامها فيمسك التي قضى عليها الموت ويرسل الأخرى إلى أجل مسمى إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون |
| | | هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی مردن و خه‌و پێشکه‌ش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکه‌ی 25 ساڵ لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه، ئه‌و کاته زانایه‌کی موسڵمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌کرد، ئیتر ئارسه‌ر سه‌ری سوڕماو سه‌ره‌نجام شایه‌تمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشه‌ره). |
|
4101 | 39 | 43 | أم اتخذوا من دون الله شفعاء قل أولو كانوا لا يملكون شيئا ولا يعقلون |
| | | نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و هه‌ست و شعوریشیان نه‌بێت، (هه‌ر ده‌یانکه‌نه تکاکار وبه‌ته‌مان شتێکتان بۆ بکه‌ن؟). |
|
4102 | 39 | 44 | قل لله الشفاعة جميعا له ملك السماوات والأرض ثم إليه ترجعون |
| | | ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوه‌رگرتن و تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه. |
|
4103 | 39 | 45 | وإذا ذكر الله وحده اشمأزت قلوب الذين لا يؤمنون بالآخرة وإذا ذكر الذين من دونه إذا هم يستبشرون |
| | | کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن. |
|
4104 | 39 | 46 | قل اللهم فاطر السماوات والأرض عالم الغيب والشهادة أنت تحكم بين عبادك في ما كانوا فيه يختلفون |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت، زانای په‌نهان و ئاشکرایت، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کرد. |
|
4105 | 39 | 47 | ولو أن للذين ظلموا ما في الأرض جميعا ومثله معه لافتدوا به من سوء العذاب يوم القيامة وبدا له‌م من الله ما لم يكونوا يحتسبون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون. |
|
4106 | 39 | 48 | وبدا له‌م سيئات ما كسبوا وحاق به‌م ما كانوا به يستهزئون |
| | | ئه‌وسا ئیتر سه‌ره‌نجامی کاروکردوه ناشرینه‌کانی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نه‌بوو داوێنگیریان ده‌بێت. |
|
4107 | 39 | 49 | فإذا مس الإنسان ضر دعانا ثم إذا خولناه نعمة منا قال إنما أوتيته على علم بل هي فتنة ولكن أكثرهم لا يعلمون |
| | | جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تێکمان پێبه‌خشی؛ ده‌ڵێت؛ ئه‌مه ته‌نها شاره‌زایی خۆمه، زیره‌کی خۆمه، لێهاتوویی خۆمه، نه‌خێر وا نیه؛ ئه‌و به‌خشینه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م ڕاستیه نازانن. |
|
4108 | 39 | 50 | قد قالها الذين من قبلهم فما أغنى عنهم ما كانوا يكسبون |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن. |
|