نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4087 | 39 | 29 | ضرب الله مثلا رجلا فيه شركا‌ء متشاكسون ورجلا سلما لرجل هل يستويان مثلا الحمد لله بل أكثرهم لا يعلمون |
| | | خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه، نه‌خێر یه‌کسان نی یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه. |
|
4088 | 39 | 30 | إنك ميت وإنهم ميتون |
| | | به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت. |
|
4089 | 39 | 31 | ثم إنكم يوم القيامة عند ربكم تختصمون |
| | | پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر. |
|
4090 | 39 | 32 | فمن أظلم م‌من كذب على الله وكذب بالصدق إذ جاءه أليس في جهنم مثوى للكافرين |
| | | جاکێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره، که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت و ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێی ڕاگه‌یه‌نراوه، بروای پێی نی یه. کاتێک بۆی هاتووه، مه‌گه‌ر له دۆزه‌خدا شوێنی مانه‌وه بۆ کافران نیه؟! |
|
4091 | 39 | 33 | والذي جا‌ء بالصدق وصدق به أولئك هم المتقون |
| | | ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن. |
|
4092 | 39 | 34 | له‌م ما يشاءون عند ربهم ذلك جزاء المحسنين |
| | | جا ئه‌و به خته‌وه‌رانه هه‌ر چیان بوێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه و پێشکه‌شیان ده‌کرێت، ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان. |
|
4093 | 39 | 35 | ليكفر الله عنهم أسوأ الذي عملوا ويجزيهم أجرهم بأحسن الذي كانوا يعملون |
| | | بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئه‌و گوناهانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ش پاداشتیان بداته‌وه به‌چاکتر له‌وه‌ی که ده‌یانکرد. |
|
4094 | 39 | 36 | أليس الله بكاف عبده ويخوفونك بالذين من دونه ومن يضلل الله فما له من هاد |
| | | مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات. |
|
4095 | 39 | 37 | ومن يهد الله فما له من مضل أليس الله بعزيز ذي انتقام |
| | | ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟ |
|
4096 | 39 | 38 | ولئن سألتهم من خلق السماوات والأرض ليقولن الله قل أفرأيتم ما تدعون من دون الله إن أرادني الله بضر هل هن كاشفات ضره أو أرادني برحمة هل هن ممسكات رحمته قل حسبي الله عليه يتوكل المتوكلون |
| | | ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن. |
|