نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4075 | 39 | 17 | والذين اجتنبوا الطاغوت أن يعبدوها وأنابوا إلى الله له‌م البشرى فبشر عباد |
| | | جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م... |
|
4076 | 39 | 18 | الذين يستمعون القول فيتبعون أحسنه أولئك الذين هداهم الله وأولئك هم أولو الألباب |
| | | ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن. |
|
4077 | 39 | 19 | أفمن حق عليه كلمة العذاب أفأنت تنقذ من في النار |
| | | جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟! |
|
4078 | 39 | 20 | لكن الذين اتقوا ربهم له‌م غرف من فوقها غرف مبنية تجري من تحتها الأنهار وعد الله لا يخلف الله الميعاد |
| | | به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر. |
|
4079 | 39 | 21 | ألم تر أن الله أنزل من السما‌ء ما‌ء فسلكه ينابيع في الأرض ثم يخرج به زرعا مختلفا ألوانه ثم يهيج فتراه مصفرا ثم يجعله حطاما إن في ذلك لذكرى لأولي الألباب |
| | | ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند. |
|
4080 | 39 | 22 | أفمن شرح الله صدره للإسلام فهو على نور من ربه فويل للقاسية قلوبهم من ذكر الله أولئك في ضلال مبين |
| | | جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه. |
|
4081 | 39 | 23 | الله نزل أحسن الحديث كتابا متشابها مثاني تقشعر منه جلود الذين يخشون ربهم ثم تلين جلودهم وقلوبهم إلى ذكر الله ذلك هدى الله يهدي به من يشا‌ء ومن يضلل الله فما له من هاد |
| | | خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات. |
|
4082 | 39 | 24 | أفمن يتقي بوجهه سوء العذاب يوم القيامة وقيل للظالمين ذوقوا ما كنتم تكسبون |
| | | جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد. |
|
4083 | 39 | 25 | كذب الذين من قبلهم فأتاهم العذاب من حيث لا يشعرون |
| | | ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد. |
|
4084 | 39 | 26 | فأذاقهم الله الخزي في الحياة الدنيا ولعذاب الآخرة أكبر لو كانوا يعلمون |
| | | ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه. |
|