نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4057 | 38 | 87 | إن هو إلا ذكر للعالمين |
| | | ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا. |
|
4058 | 38 | 88 | ولتعلمن نبأه بعد حين |
| | | به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت. |
|
4059 | 39 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم تنزيل الكتاب من الله العزيز الحكيم |
| | | هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه. |
|
4060 | 39 | 2 | إنا أنزلنا إليك الكتاب بالحق فاعبد الله مخلصا له الدين |
| | | بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپه‌رسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی. |
|
4061 | 39 | 3 | ألا لله الدين الخالص والذين اتخذوا من دونه أولياء ما نعبدهم إلا ليقربونا إلى الله زلفى إن الله يحكم بينهم في ما هم فيه يختلفون إن الله لا يهدي من هو كاذب كفار |
| | | ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن. |
|
4062 | 39 | 4 | لو أراد الله أن يتخذ ولدا لاصطفى مما يخلق ما يشا‌ء سبحانه هو الله الواحد القهار |
| | | ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن). |
|
4063 | 39 | 5 | خلق السماوات والأرض بالحق يكور الليل على النهار ويكور النهار على الليل وسخر الشمس والقمر كل يجري لأجل مسمى ألا هو العزيز الغفار |
| | | ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران). |
|
4064 | 39 | 6 | خلقكم من نفس واحدة ثم جعل منها زوجها وأنزل لكم من الأنعام ثمانية أزواج يخلقكم في بطون أمهاتكم خلقا من بعد خلق في ظلمات ثلاث ذلكم الله ربكم له الملك لا إله إلا هو فأنى تصرفون |
| | | خه‌ڵکینه بیرتان نه‌چێت خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه، له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه (له ئایه‌تی -143، 144- له‌سووره‌تی- الانحام- دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه) له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا (مه‌به‌ست سێ پێسته‌که‌یه که کۆرپه‌له‌ی تێدا حه‌شاره‌دراوه)، جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی؟! |
|
4065 | 39 | 7 | إن تكفروا فإن الله غني عنكم ولا يرضى لعباده الكفر وإن تشكروا يرضه لكم ولا تزر وازرة وزر أخرى ثم إلى ربكم مرجعكم فينبئكم بما كنتم تعملون إنه عليم بذات الصدور |
| | | گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون. |
|
4066 | 39 | 8 | وإذا مس الإنسان ضر دعا ربه منيبا إليه ثم إذا خوله نعمة منه نسي ما كان يدعو إليه من قبل وجعل لله أندادا ليضل عن سبيله قل تمتع بكفرك قليلا إنك من أصحاب النار |
| | | ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت. |
|