نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
386 | 3 | 93 | كل الطعام كان حلا لبني إسرائيل إلا ما حرم إسرائيل على نفسه من قبل أن تنزل التوراة قل فأتوا بالتوراة فاتلوها إن كنتم صادقين |
| | | هه‌رچی خۆراک هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌عقوب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردبوو پێش ناردنی ته‌ورات، پێیان بڵێ: ده ئێوه ته‌ورات بهێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن (دیاره‌که جوله‌که هه‌ر له خۆیانه‌وه ده‌مبازی ده‌که‌ن و قسه ڕێکده‌خه‌ن و شت حه‌رامده‌که‌ن). |
|
387 | 3 | 94 | فمن افترى على الله الكذب من بعد ذلك فأولئك هم الظالمون |
| | | جائیتر دوای ئه‌و هه‌موو ڕوونکردنه‌وانه ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن. |
|
388 | 3 | 95 | قل صدق الله فاتبعوا ملة إبراهيم حنيفا وما كان من المشركين |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌کانیدا ڕاستی فه‌رمووه، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاک‌و دروست و فه‌رمانبه‌رداره و ئه‌و هه‌رگیز له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه. |
|
389 | 3 | 96 | إن أول بيت وضع للناس للذي ببكة مباركا وهدى للعالمين |
| | | به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان. |
|
390 | 3 | 97 | فيه آيات بينات مقام إبراهيم ومن دخله كان آمنا ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا ومن كفر فإن الله غني عن العالمين |
| | | له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه). |
|
391 | 3 | 98 | قل يا أهل الكتاب لم تكفرون بآيات الله والله شهيد على ما تعملون |
| | | ئه‌ی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
392 | 3 | 99 | قل يا أهل الكتاب لم تصدون عن سبيل الله من آمن تبغونها عوجا وأنتم شهداء وما الله بغافل عما تعملون |
| | | (هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆ ڕێده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینی خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چه‌وتی بگرێت؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نی یه و چه‌وته) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن. |
|
393 | 3 | 100 | يا أيها الذين آمنوا إن تطيعوا فريقا من الذين أوتوا الكتاب يردوكم بعد إيمانكم كافرين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌تانگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێبازی کوفر‌و بێ باوه‌ڕی. |
|
394 | 3 | 101 | وكيف تكفرون وأنتم تتلى عليكم آيات الله وفيكم رسوله ومن يعتصم بالله فقد هدي إلى صراط مستقيم |
| | | جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه. |
|
395 | 3 | 102 | يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن. |
|