نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3579 | 33 | 46 | وداعيا إلى الله بإذنه وسراجا منيرا |
| | | هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌ی بۆلای خوا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و، چرایه‌کی ڕووناکیشی (بۆ سه‌رجه‌م سه‌رگه‌ردانان). |
|
3580 | 33 | 47 | وبشر المؤمنين بأن له‌م من الله فضلا كبيرا |
| | | (به‌رده‌وام) مژده بده به ئیمانداران، که له‌لایه‌ن خواوه ڕێز و قه‌درێکی زۆریان هه‌یه. |
|
3581 | 33 | 48 | ولا تطع الكافرين والمنافقين ودع أذاهم وتوكل على الله وكفى بالله وكيلا |
| | | ملکه‌چ و فه‌رمانداری کافر‌و دووڕووه‌کان مه‌به گوێ مه‌ده به‌و یازارو ناخۆشیانه‌ی (که پێشی ده‌هێنن بۆ خۆت و بانگه‌وازه‌که‌ت)، هه‌میشه پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ربێت. |
|
3582 | 33 | 49 | يا أيها الذين آمنوا إذا نكحتم المؤمنات ثم طلقتموهن من قبل أن تمسوهن فما لكم عليهن من عدة تعتدونها فمتعوهن وسرحوهن سراحا جميلا |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌رئافره‌تانی ئیماندارانتان ماره‌کرد، له‌وه‌ودوا جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقدانتان پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، ئه‌وه هیچ (عـــدة)و ماوه‌یه‌کیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکه‌ن و (ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی شوو بکات به یه‌کێکی تر)، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێك دیاریان پێشکه‌ش بکه‌ن و به جوانی ده‌ستبه‌رداریان ببن. |
|
3583 | 33 | 50 | يا أيها النبي إنا أحللنا لك أزواجك اللاتي آتيت أجورهن وما ملكت يمينك مما أفاء الله عليك وبنات عمك وبنات عماتك وبنات خالك وبنات خالاتك اللاتي هاجرن معك وامرأة مؤمنة إن وهبت نفسها للنبي إن أراد النبي أن يستنكحها خالصة لك من دون المؤمنين قد علمنا ما فرضنا عليهم في أزواجهم وما ملكت أيمانهم لكيلا يكون عليك حرج وكان الله غفورا رحيما |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون (له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌نیزه‌ك دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سروشتی بووه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه دیارده‌یه داوه)، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم) نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌وان (واته ئیمانداران) ڕوونکردۆته‌وه به‌رانبه‌ر هاوسه‌ران و که‌نیزه‌کانیان (ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که:) هیچ دڵته‌نگی و غه‌مبارییه‌ك ڕووت تێ نه‌کات (وابزانی که تۆ له سنوور ده‌رچوویت به‌وه‌ی که له چوار هاوسه‌ر زیاترت هه‌یه) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران). |
|
3584 | 33 | 51 | ترجي من تشاء منهن وتؤوي إليك من تشاء ومن ابتغيت م‌من عزلت فلا جناح عليك ذلك أدنى أن تقر أعينهن ولا يحزن ويرضين بما آتيتهن كلهن والله يعلم ما في قلوبكم وكان الله عليما حليما |
| | | هه‌رکامێکیان لابخه‌یت (له هاوسه‌رانت) یا هه‌رکامێکیان نزیک بکه‌یته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یان که بته‌وێت و ئه‌وه‌یان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ سته‌مکار نیت) ئا به‌م شێوه‌یه (خوای میهره‌بان ئه‌م بارودۆخه خێزانییه‌ی پێغه‌مبه‌ر باس ده‌فه‌رموێت) تا (خێزانه‌کانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وه ده‌خوازێت که جۆره سه‌ربه‌ستییه‌کی هه‌بێت)، هاوسه‌رانیش غه‌م و خه‌فه‌ت نه‌خۆن و (وابزانن که پێغه‌مبه‌ره لێیان زویره) وه هه‌مووان ڕازی بن به‌و بارودۆخه خێزانییه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر له‌بار و گونجاوه، خا خۆی ده‌زانێ که چی له دڵه‌کاندا حه‌شار داوه، بێگومان هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانا و دانایه. |
|
3585 | 33 | 52 | لا يحل لك النساء من بعد ولا أن تبدل به‌ن من أزواج ولو أعجبك حسنهن إلا ما ملكت يمينك وكان الله على كل شي‌ء رقيبا |
| | | له‌مه‌ودوا هێنانی ئافره‌تانی تر بۆ تۆ حه‌ڵاڵ نیه، یان واز هێنان له هه‌ندێکیان، تا هاوسه‌رانی تر بخه‌یته جێیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ بیانخیته جێگه‌ی هاوسه‌رانت سه‌رسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه که‌نیزه‌ك، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا چاودێری هه‌موو شتێك ده‌کات. |
|
3586 | 33 | 53 | يا أيها الذين آمنوا لا تدخلوا بيوت النبي إلا أن يؤذن لكم إلى طعام غير ناظرين إناه ولكن إذا دعيتم فادخلوا فإذا طعمتم فانتشروا ولا مستأنسين لحديث إن ذلكم كان يؤذي النبي فيستحيي منكم والله لا يستحيي من الحق وإذا سألتموهن متاعا فاسألوهن من ورا‌ء حجاب ذلكم أطهر لقلوبكم وقلوبهن وما كان لكم أن تؤذوا رسول الله ولا أن تنكحوا أزواجه من بعده أبدا إن ذلكم كان عند الله عظيما |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێ‌ناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازار‌و دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه). |
|
3587 | 33 | 54 | إن تبدوا شيئا أو تخفوه فإن الله كان بكل شي‌ء عليما |
| | | ئه‌گه‌ر شتێك ده‌رببڕن و ئاشکرای بکه‌ن یان بیشارنه‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕن، ئه‌وا بێگومان خوا به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه (نهێنی و ئاشکرا لای ئه‌و زاته چوون یه‌که). |
|
3588 | 33 | 55 | لا جناح عليهن في آبائهن ولا أبنائهن ولا إخوانهن ولا أبناء إخوانهن ولا أبناء أخواتهن ولا نسائهن ولا ما ملكت أيمانهن واتقين الله إن الله كان على كل شي‌ء شهيدا |
| | | (ئافره‌تان) چاوپۆسییان لێده‌کرێت و قه‌یناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕه‌کانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌یان (که ئیشیان بۆ ده‌که‌ن له ماڵدا)، یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که له ماڵه‌کانیاندا ده‌ژین، له خوا بترسن (ئه‌و سنوورانه‌ی که بۆی داناون مه‌یشکێنن)، بێگومان خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه. |
|