نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3507 | 32 | 4 | الله الذي خلق السماوات والأرض وما بينهما في ستة أيام ثم استوى على العرش ما لكم من دونه من ولي ولا شفيع أفلا تتذكرون |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن. |
|
3508 | 32 | 5 | يدبر الأمر من السما‌ء إلى الأرض ثم يعرج إليه في يوم كان مقداره ألف سنة مما تعدون |
| | | ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن. |
|
3509 | 32 | 6 | ذلك عالم الغيب والشهادة العزيز الرحيم |
| | | ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه. |
|
3510 | 32 | 7 | الذي أحسن كل شي‌ء خلقه وبدأ خلق الإنسان من طين |
| | | ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه. |
|
3511 | 32 | 8 | ثم جعل نسله من سلالة من ما‌ء مهين |
| | | پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه. |
|
3512 | 32 | 9 | ثم سواه ونفخ فيه من روحه وجعل لكم السمع والأبصار والأفئدة قليلا ما تشكرون |
| | | پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن. |
|
3513 | 32 | 10 | وقالوا أإذا ضللنا في الأرض أإنا لفي خلق جديد بل هم بلقاء ربهم كافرون |
| | | (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن... |
|
3514 | 32 | 11 | قل يتوفاكم ملك الموت الذي وكل بكم ثم إلى ربكم ترجعون |
| | | جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه. |
|
3515 | 32 | 12 | ولو تر‌ى إذ المجرمون ناكسو رءوسهم عند ربهم ربنا أبصرنا وسمعنا فارجعنا نعمل صالحا إنا موقنون |
| | | ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین..!! |
|
3516 | 32 | 13 | ولو شئنا لآتينا كل نفس هداها ولكن حق القول مني لأملأن جهنم من الجنة والناس أجمعين |
| | | بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو). |
|