نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3494 | 31 | 25 | ولئن سألتهم من خلق السماوات والأرض ليقولن الله قل الحمد لله بل أكثرهم لا يعلمون |
| | | سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن). |
|
3495 | 31 | 26 | لله ما في السماوات والأرض إن الله هو الغني الحميد |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن). |
|
3496 | 31 | 27 | ولو أنما في الأرض من شجرة أقلام والبحر يمده من بعده سبعة أبحر ما نفدت كلمات الله إن الله عزيز حكيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه. |
|
3497 | 31 | 28 | ما خلقكم ولا بعثكم إلا كنفس واحدة إن الله سميع بصير |
| | | دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه. |
|
3498 | 31 | 29 | ألم تر أن الله يولج الليل في النهار ويولج النهار في الليل وسخر الشمس والقمر كل يجري إلى أجل مسمى وأن الله بما تعملون خبير |
| | | ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره. |
|
3499 | 31 | 30 | ذلك بأن الله هو الحق وأن ما يدعون من دونه الباطل وأن الله هو العلي الكبير |
| | | ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه. |
|
3500 | 31 | 31 | ألم تر أن الفلك تجري في البحر بنعمت الله ليريكم من آياته إن في ذلك لآيات لكل صبار شكور |
| | | ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن. |
|
3501 | 31 | 32 | وإذا غشيهم موج كالظلل دعوا الله مخلصين له الدين فلما نجاهم إلى البر فمنهم مقتصد وما يجحد بآياتنا إلا كل ختار كفور |
| | | کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه. |
|
3502 | 31 | 33 | يا أيها الناس اتقوا ربكم واخشوا يوما لا يجزي والد عن ولده ولا مولود هو جاز عن والده شيئا إن وعد الله حق فلا تغرنكم الحياة الدنيا ولا يغرنكم بالله الغرور |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا. |
|
3503 | 31 | 34 | إن الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الأرحام وما تدري نفس ماذا تكسب غدا وما تدري نفس بأي أرض تموت إن الله عليم خبير |
| | | به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره. |
|