نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3441 | 30 | 32 | من الذين فرقوا دينهم وكانوا شيعا كل حزب بما لديهم فرحون |
| | | له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر). |
|
3442 | 30 | 33 | وإذا مس الناس ضر دعوا ربهم منيبين إليه ثم إذا أذاقهم منه رحمة إذا فريق منهم بربهم يشركون |
| | | کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
3443 | 30 | 34 | ليكفروا بما آتيناهم فتمتعوا فسوف تعلمون |
| | | با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه. |
|
3444 | 30 | 35 | أم أنزلنا عليهم سلطانا فهو يتكلم بما كانوا به يشركون |
| | | ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بکه‌ون؟! به‌ڵگه‌که‌ش قسه بکات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌که‌یان په‌سه‌ند بکات؟! |
|
3445 | 30 | 36 | وإذا أذقنا الناس رحمة فرحوا بها وإن تصبهم سيئة بما قدمت أيديهم إذا هم يقنطون |
| | | کاتێکیش ڕه‌حمه‌تێك به‌خه‌ڵکی بچێژین، ئه‌وا له خۆیان بایی ده‌بن (زۆربه‌یان دینداری فه‌رامۆش ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیشیان تووش بێت له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌و ده‌ست پێشخه‌ری خۆیاندا، ده‌ست به‌جێ نا‌ئومێد ده‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا. |
|
3446 | 30 | 37 | أولم يروا أن الله يبسط الرزق لمن يشا‌ء ويقدر إن في ذلك لآيات لقوم يؤمنون |
| | | ئایا ئه‌وانه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یاخود ده‌یگرێته‌وه‌و که‌می ده‌کاته‌وه، بێگومان ئا له‌و حاڵه‌تانه‌شدا به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن. |
|
3447 | 30 | 38 | فآت ذا القربى حقه والمسكين وابن السبيل ذلك خير للذين يريدون وجه الله وأولئك هم المفلحون |
| | | که‌واته ئه‌ی ئیماندار: مافی خزمان بده، له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه مافیان ده‌که‌وێته سه‌رت جێبه‌جێی بکه، هه‌روه‌ها مافی هه‌ژاران و ڕێبوارانیش فه‌رامۆش مه‌که، ئه‌و ڕه‌فتارانه چاکترو په‌سه‌ندتره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، بێگومان هه‌ر ئه‌وانه‌ش سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون. |
|
3448 | 30 | 39 | وما آتيتم من ربا ليربو في أموال الناس فلا يربو عند الله وما آتيتم من زكاة تريدون وجه الله فأولئك هم المضعفون |
| | | هه‌ر پاره‌و سامانێکتان به سو‌و دابێت به خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بکات له‌ناو سامانه‌که‌یاندا، ئه‌وه به‌ره‌که‌ت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (به‌ڵکو موحاسه‌به‌شی له دوایه)، ئه‌وه‌ش به زه‌کات داوتانه‌و مه‌به‌ستان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه پاداشتیان چه‌ند به‌رامبه‌ر کردۆته‌وه. |
|
3449 | 30 | 40 | الله الذي خلقكم ثم رزقكم ثم يميتكم ثم يحييكم هل من شركائكم من يفعل من ذلكم من شي‌ء سبحانه وتعالى عما يشركون |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبه‌خشیون (ئاو‌و هه‌واو خۆر‌و خاك و هۆکاره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی سامان به‌شێکن له به‌خششه‌کانی) له‌دوایدا ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، ئایا هیچ کام له‌وانه‌ی که کردوتانن به هاوبه‌شی خوا، شتی وایان له ده‌ست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌شی. |
|
3450 | 30 | 41 | ظهر الفساد في البر والبحر بما كسبت أيدي الناس ليذيقهم بعض الذي عملوا لعلهم يرجعون |
| | | تاوان و خراپه ده‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه که خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له کرده‌وه‌کانیان بچێژن (که به‌رپابوونی جه‌نگ و کاره‌ساته سروشتیه‌کانه) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی. |
|