نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3435 | 30 | 26 | وله من في السماوات والأرض كل له قانتون |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون. |
|
3436 | 30 | 27 | وهو الذي يبدأ الخلق ثم يعيده وهو أهون عليه وله المثل الأعلى في السماوات والأرض وهو العزيز الحكيم |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵا‌ده‌ست و دانایه. |
|
3437 | 30 | 28 | ضرب لكم مثلا من أنفسكم هل لكم من ما ملكت أيمانكم من شركا‌ء في ما رزقناكم فأنتم فيه سوا‌ء تخافونهم كخيفتكم أنفسكم كذلك نفصل الآيات لقوم يعقلون |
| | | هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن... |
|
3438 | 30 | 29 | بل اتبع الذين ظلموا أهواءهم بغير علم فمن يهدي من أضل الله وما له‌م من ناصرين |
| | | نه‌خێر، ئه‌وانه ژیر نابن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ ده‌توانێت ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ڕێگه‌ی گومڕاییان هه‌ڵبژاردووه، خوای گه‌وره‌ش به زۆر هیدایه‌تی که‌س نادات)، که‌سیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان له سزای سه‌خت بیانپارێزێت. |
|
3439 | 30 | 30 | فأقم وجهك للدين حنيفا فطرت الله التي فطر الناس عليها لا تبديل لخلق الله ذلك الدين القيم ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | (ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خوا‌و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستکراوێکی خوادا نی یه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن. |
|
3440 | 30 | 31 | منيبين إليه واتقوه وأقيموا الصلاة ولا تكونوا من المشركين |
| | | خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن... |
|
3441 | 30 | 32 | من الذين فرقوا دينهم وكانوا شيعا كل حزب بما لديهم فرحون |
| | | له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر). |
|
3442 | 30 | 33 | وإذا مس الناس ضر دعوا ربهم منيبين إليه ثم إذا أذاقهم منه رحمة إذا فريق منهم بربهم يشركون |
| | | کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
3443 | 30 | 34 | ليكفروا بما آتيناهم فتمتعوا فسوف تعلمون |
| | | با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه. |
|
3444 | 30 | 35 | أم أنزلنا عليهم سلطانا فهو يتكلم بما كانوا به يشركون |
| | | ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بکه‌ون؟! به‌ڵگه‌که‌ش قسه بکات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌که‌یان په‌سه‌ند بکات؟! |
|