نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3428 | 30 | 19 | يخرج الحي من الميت ويخرج الميت من الحي ويحيي الأرض بعد موتها وكذلك تخرجون |
| | | ئه‌و خوایه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت (له مادده بێ گیانه‌کان زینده‌واران دروست ده‌کات)، مردوویش له زیندو ده‌رده‌هێنێت (ژیان و مردن به‌رده‌وامه و تێهه‌ڵکێشی یه‌کن)، زه‌وی دوای مردنی زیندو ده‌کاته‌وه (زه‌وی له وه‌رزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی به‌سه‌ردا دێت، له وه‌رزی به‌هارو هاویندا جۆره زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا ئاشکرایه)، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه. (له‌وه ده‌چێت وه‌کو زۆربه‌ی زانایان ده‌فه‌رموون: زیندوو بوونه‌وه‌ی دووه‌م جار وێنه‌ی ڕوه‌ك له‌م خاکه سه‌رده‌ربهێنین). |
|
3429 | 30 | 20 | ومن آياته أن خلقكم من تراب ثم إذا أنتم بشر تنتشرون |
| | | له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا. |
|
3430 | 30 | 21 | ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون |
| | | یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن. |
|
3431 | 30 | 22 | ومن آياته خلق السماوات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم إن في ذلك لآيات للعالمين |
| | | (یه‌کێکی تر) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی، دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (که زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی له ئاستیدا سه‌ر‌سام و سه‌رگه‌ردانن) و جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه (ده‌نگی هیچ که‌س له که‌سی تر ناکات، سه‌ره‌ڕای سه‌ده‌ها جۆر زمان، که جۆری قسه‌کردن و داڕشتنی هه‌ر گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جگه له هه‌زاران شێواز که له‌و زمانه سه‌ره‌کیانه ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ زانایان و شاره‌زایان. |
|
3432 | 30 | 23 | ومن آياته منامكم بالليل والنهار وابتغاؤكم من فضله إن في ذلك لآيات لقوم يسمعون |
| | | یه‌کێکی تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خه‌وتنتانه له شه‌وو ڕۆژدا (ئه‌ڵبه‌ته خه‌و دیارده‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشه‌و جێگه‌ی ورد بوونه‌وه‌و تێڕامانه)، له کاتی بێداریشدا هه‌وڵ و کۆششتانه بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششه‌کانی خوا، جا به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که ده‌بیستن و تێده‌گه‌ن. |
|
3433 | 30 | 24 | ومن آياته يريكم البرق خوفا وطمعا وينزل من السما‌ء ما‌ء فيحيي به الأرض بعد موتها إن في ذلك لآيات لقوم يعقلون |
| | | هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی تری ئه‌وه‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات که ترسی لێ ده‌کرێت و ئومێد به‌خشیشه (ترس له ده‌نگ و ڕوناکی به‌هێزی، ترس له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ته‌رزه‌و لافاو، هه‌روه‌ها به‌ئومێدی فه‌رو به‌ره‌که‌ت) و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، زه‌وی پێ زیندوو ده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو (ڕوه‌ك و کژو گیاکان وشك بوون) به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك ژیریان بخه‌نه کار. |
|
3434 | 30 | 25 | ومن آياته أن تقوم السما‌ء والأرض بأمره ثم إذا دعاكم دعوة من الأرض إذا أنتم تخرجون |
| | | له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆر‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه. |
|
3435 | 30 | 26 | وله من في السماوات والأرض كل له قانتون |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون. |
|
3436 | 30 | 27 | وهو الذي يبدأ الخلق ثم يعيده وهو أهون عليه وله المثل الأعلى في السماوات والأرض وهو العزيز الحكيم |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵا‌ده‌ست و دانایه. |
|
3437 | 30 | 28 | ضرب لكم مثلا من أنفسكم هل لكم من ما ملكت أيمانكم من شركا‌ء في ما رزقناكم فأنتم فيه سوا‌ء تخافونهم كخيفتكم أنفسكم كذلك نفصل الآيات لقوم يعقلون |
| | | هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن... |
|