نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3423 | 30 | 14 | ويوم تقوم الساعة يومئذ يتفرقون |
| | | ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، له‌و ڕۆژه‌دا؛ ئه‌و خه‌ڵکه؛ له یه‌ك داده‌بڕێن و ده‌بنه دوو ده‌سته‌وه. |
|
3424 | 30 | 15 | فأما الذين آمنوا وعملوا الصالحات فهم في روضة يحبرون |
| | | جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانه له باخچه‌و باخاتی به‌هه‌شتدا ژیانی پڕ له کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی شاد ده‌کرێن. |
|
3425 | 30 | 16 | وأما الذين كفروا وكذبوا بآياتنا ولقاء الآخرة فأولئك في العذاب محضرون |
| | | ئه‌وانه بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی و بروایان به‌گه‌یشتنی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو، ئه‌وانه ئاماده‌ن له‌ناو سزایه‌کی سه‌خت و دۆزه‌خێکی پڕ ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردا. |
|
3426 | 30 | 17 | فسبحان الله حين تمسون وحين تصبحون |
| | | که‌واته پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خوا، کاتێك که ئێواره‌و به‌یانی ده‌که‌نه‌وه. |
|
3427 | 30 | 18 | وله الحمد في السماوات والأرض وعشيا وحين تظهرون |
| | | شوکرو سوپاسگوزاری هه‌ر شایسته‌ی زاتی خوایه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، له‌کاتی عیشاو تاریکیدا، هه‌روه‌ها کاتێك که نیوه‌ڕۆ ده‌که‌نه‌وه. |
|
3428 | 30 | 19 | يخرج الحي من الميت ويخرج الميت من الحي ويحيي الأرض بعد موتها وكذلك تخرجون |
| | | ئه‌و خوایه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت (له مادده بێ گیانه‌کان زینده‌واران دروست ده‌کات)، مردوویش له زیندو ده‌رده‌هێنێت (ژیان و مردن به‌رده‌وامه و تێهه‌ڵکێشی یه‌کن)، زه‌وی دوای مردنی زیندو ده‌کاته‌وه (زه‌وی له وه‌رزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی به‌سه‌ردا دێت، له وه‌رزی به‌هارو هاویندا جۆره زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا ئاشکرایه)، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه. (له‌وه ده‌چێت وه‌کو زۆربه‌ی زانایان ده‌فه‌رموون: زیندوو بوونه‌وه‌ی دووه‌م جار وێنه‌ی ڕوه‌ك له‌م خاکه سه‌رده‌ربهێنین). |
|
3429 | 30 | 20 | ومن آياته أن خلقكم من تراب ثم إذا أنتم بشر تنتشرون |
| | | له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا. |
|
3430 | 30 | 21 | ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون |
| | | یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن. |
|
3431 | 30 | 22 | ومن آياته خلق السماوات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم إن في ذلك لآيات للعالمين |
| | | (یه‌کێکی تر) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی، دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (که زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی له ئاستیدا سه‌ر‌سام و سه‌رگه‌ردانن) و جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه (ده‌نگی هیچ که‌س له که‌سی تر ناکات، سه‌ره‌ڕای سه‌ده‌ها جۆر زمان، که جۆری قسه‌کردن و داڕشتنی هه‌ر گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جگه له هه‌زاران شێواز که له‌و زمانه سه‌ره‌کیانه ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ زانایان و شاره‌زایان. |
|
3432 | 30 | 23 | ومن آياته منامكم بالليل والنهار وابتغاؤكم من فضله إن في ذلك لآيات لقوم يسمعون |
| | | یه‌کێکی تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خه‌وتنتانه له شه‌وو ڕۆژدا (ئه‌ڵبه‌ته خه‌و دیارده‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشه‌و جێگه‌ی ورد بوونه‌وه‌و تێڕامانه)، له کاتی بێداریشدا هه‌وڵ و کۆششتانه بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششه‌کانی خوا، جا به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که ده‌بیستن و تێده‌گه‌ن. |
|