نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3408 | 29 | 68 | ومن أظلم م‌من افترى على الله كذبا أو كذب بالحق لما جاءه أليس في جهنم مثوى للكافرين |
| | | جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه). |
|
3409 | 29 | 69 | والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سبلنا وإن الله لمع المحسنين |
| | | ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه. |
|
3410 | 30 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم ال‌م |
| | | سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. |
|
3411 | 30 | 2 | غلبت الروم |
| | | ڕۆمه‌کان تێکشکێنران (به‌ده‌ستی فارسه‌کان). |
|
3412 | 30 | 3 | في أدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون |
| | | له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، به‌ڵام له ئاینده‌دا (نۆره‌یان دێته‌وه) ڕۆمه‌کان دوای شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه. |
|
3413 | 30 | 4 | في بضع سنين لله الأمر من قبل ومن بعد ويومئذ يفرح المؤمنون |
| | | له چه‌ند ساڵێکدا (چه‌ند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هه‌موو کار‌و فرمانێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش (له هه‌موو کات و هه‌موو شوێنێك)، جا ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد ده‌بن... |
|
3414 | 30 | 5 | بنصر الله ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الرحيم |
| | | به سه‌رکه‌وتنی خوا، (که به‌خشی به ئیمانداران و به ڕۆمه‌کان)، هه‌ر که‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و زاته بیه‌وێت، سه‌ری ده‌خات، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه. |
|
3415 | 30 | 6 | وعد الله لا يخلف الله وعده ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی (که ئیمانداران و ڕۆمه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر فارسه‌کاندا)، خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن (عه‌قڵیان له چاویاندایه)، ئه‌وانه بێ ئاگا‌و بێ خه‌به‌رن له ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت... |
|
3416 | 30 | 7 | يعلمون ظاهرا من الحياة الدنيا وهم عن الآخرة هم غافلون |
| | | ئه‌وانه هه‌ر ڕواڵه‌ت له ژیانی دنیا به‌دی ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر قیامه‌تیشه‌وه بێ ئاگان. |
|
3417 | 30 | 8 | أولم يتفكروا في أنفسهم ما خلق الله السماوات والأرض وما بينهما إلا بالحق وأجل مسمى وإن كثيرا من الناس بلقاء ربهم لكافرون |
| | | ئایا ئه‌وه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نه‌کردۆته‌وه، که خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه ته‌نها به حه‌ق و سنووردار نه‌بێت دروستی نه‌کردوون؟ له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕن به گه‌یشتنه خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان. |
|