نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3405 | 29 | 65 | فإذا ركبوا في الفلك دعوا الله مخلصين له الدين فلما نجاهم إلى البر إذا هم يشركون |
| | | هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
3406 | 29 | 66 | ليكفروا بما آتيناهم وليتمتعوا فسوف يعلمون |
| | | جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..! |
|
3407 | 29 | 67 | أولم يروا أنا جعلنا حرما آمنا ويتخطف الناس من حولهم أفبالباطل يؤمنون وبنعمة الله يكفرون |
| | | (باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟! |
|
3408 | 29 | 68 | ومن أظلم م‌من افترى على الله كذبا أو كذب بالحق لما جاءه أليس في جهنم مثوى للكافرين |
| | | جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه). |
|
3409 | 29 | 69 | والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سبلنا وإن الله لمع المحسنين |
| | | ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه. |
|
3410 | 30 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم ال‌م |
| | | سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. |
|
3411 | 30 | 2 | غلبت الروم |
| | | ڕۆمه‌کان تێکشکێنران (به‌ده‌ستی فارسه‌کان). |
|
3412 | 30 | 3 | في أدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون |
| | | له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، به‌ڵام له ئاینده‌دا (نۆره‌یان دێته‌وه) ڕۆمه‌کان دوای شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه. |
|
3413 | 30 | 4 | في بضع سنين لله الأمر من قبل ومن بعد ويومئذ يفرح المؤمنون |
| | | له چه‌ند ساڵێکدا (چه‌ند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هه‌موو کار‌و فرمانێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش (له هه‌موو کات و هه‌موو شوێنێك)، جا ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد ده‌بن... |
|
3414 | 30 | 5 | بنصر الله ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الرحيم |
| | | به سه‌رکه‌وتنی خوا، (که به‌خشی به ئیمانداران و به ڕۆمه‌کان)، هه‌ر که‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و زاته بیه‌وێت، سه‌ری ده‌خات، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه. |
|