نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3384 | 29 | 44 | خلق الله السماوات والأرض بالحق إن في ذلك لآية للمؤمنين |
| | | ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران. |
|
3385 | 29 | 45 | اتل ما أوحي إليك من الكتاب وأقم الصلاة إن الصلاة تنهى عن الفحشاء والمنكر ولذكر الله أكبر والله يعلم ما تصنعون |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
3386 | 29 | 46 | ولا تجادلوا أهل الكتاب إلا بالتي هي أحسن إلا الذين ظلموا منهم وقولوا آمنا بالذي أنزل إلينا وأنزل إليكم وإلهنا وإلهكم واحد ونحن له مسلمون |
| | | گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین. |
|
3387 | 29 | 47 | وكذلك أنزلنا إليك الكتاب فالذين آتيناهم الكتاب يؤمنون به ومن هؤلاء من يؤمن به وما يجحد بآياتنا إلا الكافرون |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان. |
|
3388 | 29 | 48 | وما كنت تتلو من قبله من كتاب ولا تخطه بيمينك إذا لارتاب المبطلون |
| | | تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه). |
|
3389 | 29 | 49 | بل هو آيات بينات في صدور الذين أوتوا العلم وما يجحد بآياتنا إلا الظالمون |
| | | نه‌خێر هی تۆ نییه، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه. |
|
3390 | 29 | 50 | وقالوا لولا أنزل عليه آيات من ربه قل إنما الآيات عند الله وإنما أنا نذير مبين |
| | | کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان. |
|
3391 | 29 | 51 | أولم يكفهم أنا أنزلنا عليك الكتاب يتلى عليهم إن في ذلك لرحمة وذكرى لقوم يؤمنون |
| | | ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن. |
|
3392 | 29 | 52 | قل كفى بالله بيني وبينكم شهيدا يعلم ما في السماوات والأرض والذين آمنوا بالباطل وكفروا بالله أولئك هم الخاسرون |
| | | (له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن. |
|
3393 | 29 | 53 | ويستعجلونك بالعذاب ولولا أجل مسمى لجاءهم العذاب وليأتينهم بغتة وهم لا يشعرون |
| | | بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن. |
|