نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3346 | 29 | 6 | ومن جاهد فإنما يجاهد لنفسه إن الله لغني عن العالمين |
| | | ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ). |
|
3347 | 29 | 7 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات لنكفرن عنهم سيئاتهم ولنجزينهم أحسن الذي كانوا يعملون |
| | | ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڕاستی هه‌ڵه وگوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه. |
|
3348 | 29 | 8 | ووصينا الإنسان بوالديه حسنا وإن جاهداك لتشرك بي ما ليس لك به علم فلا تطعهما إلي مرجعكم فأنبئكم بما كنتم تعملون |
| | | ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ‌كردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا. |
|
3349 | 29 | 9 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات لندخلنهم في الصالحين |
| | | جا ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ده‌یانخه‌ینه ڕیزی چاكه‌كارانه‌وه. |
|
3350 | 29 | 10 | ومن الناس من يقول آمنا بالله فإذا أوذي في الله جعل فتنة الناس كعذاب الله ولئن جا‌ء نصر من ربك ليقولن إنا كنا معكم أوليس الله بأعلم بما في صدور العالمين |
| | | هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خوا‌و له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟ |
|
3351 | 29 | 11 | وليعلمن الله الذين آمنوا وليعلمن المنافقين |
| | | سوێند بێت، خوا ئاگاداره به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه دووڕوون ( جیایان ده‌كاته‌وه ). |
|
3352 | 29 | 12 | وقال الذين كفروا للذين آمنوا اتبعوا سبيلنا ولنحمل خطاياكم وما هم بحاملين من خطاياهم من شي‌ء إنهم لكاذبون |
| | | ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ربوون وتیان به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه: وه‌رن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكه‌ون ( ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ئێمه هه‌ڵه بێت ) ئه‌وه گوناهتان به ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه له قیامه‌تدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئه‌وان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆده‌كه‌ن و درۆزنن. |
|
3353 | 29 | 13 | وليحملن أثقالهم وأثقالا مع أثقالهم وليسألن يوم القيامة عما كانوا يفترون |
| | | سوێند به‌خوا سه‌رئه‌نجام گوناهی سه‌نگینی خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومڕایان كردوون ده‌بێته سه‌رباریان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێده‌كرێت له‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ی كه هه‌ڵیانده‌به‌ست. |
|
3354 | 29 | 14 | ولقد أرسلنا نوحا إلى قومه فلبث فيهم ألف سنة إلا خمسين عاما فأخذهم الطوفان وهم ظالمون |
| | | سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه كرد بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی، هه‌زار ساڵ په‌نجا كه‌م له‌ناویاندا مایه‌وه، سه‌رئه‌نجام لافاو و زریان هه‌موویانی پێچایه‌وه له كاتێكدا ئه‌وان سته‌مكار بوون. |
|
3355 | 29 | 15 | فأنجيناه وأصحاب السفينة وجعلناها آية للعالمين |
| | | ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان. |
|