نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3217 | 27 | 58 | وأمطرنا عليهم مطرا فساء مطر المنذرين |
| | | (له به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێدارکراوه‌کان سه‌خت و دژواره! |
|
3218 | 27 | 59 | قل الحمد لله وسلام على عباده الذين اصطفى آلله خير أما يشركون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵی بژاردووه، ئایا ئه‌و خوا میهره‌بانه چاکتره (که بپه‌رسترێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟ |
|
3219 | 27 | 60 | أمن خلق السماوات والأرض وأنزل لكم من السما‌ء ما‌ء فأنبتنا به حدائق ذات بهجة ما كان لكم أن تنبتوا شجرها أإله مع الله بل هم قوم يعدلون |
| | | (ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون. |
|
3220 | 27 | 61 | أمن جعل الأرض قرارا وجعل خلالها أنهارا وجعل لها رواسي وجعل بين البحرين حاجزا أإله مع الله بل أكثرهم لا يعلمون |
| | | (ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامه‌زراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندووه، له نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوا په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر وا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (ئه‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن. |
|
3221 | 27 | 62 | أمن يجيب المضطر إذا دعاه ويكشف السو‌ء ويجعلكم خلفاء الأرض أإله مع الله قليلا ما تذكرون |
| | | ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه. |
|
3222 | 27 | 63 | أمن يهديكم في ظلمات البر والبحر ومن يرسل الرياح بشرا بين يدي رحمته أإله مع الله تعالى الله عما يشركون |
| | | ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی و ده‌ریا ڕێنمووییتان ده‌کات تا ون نه‌بن؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت وه‌ک مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی بارانی ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزی و بڵندی و مه‌زنی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ ئه‌و زاته. |
|
3223 | 27 | 64 | أمن يبدأ الخلق ثم يعيده ومن يرزقكم من السما‌ء والأرض أإله مع الله قل هاتوا برهانكم إن كنتم صادقين |
| | | ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن. |
|
3224 | 27 | 65 | قل لا يعلم من في السماوات والأرض الغيب إلا الله وما يشعرون أيان يبعثون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه... |
|
3225 | 27 | 66 | بل ادارك علمهم في الآخرة بل هم في شك منها بل هم منها عمون |
| | | نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه. |
|
3226 | 27 | 67 | وقال الذين كفروا أإذا كنا ترابا وآباؤنا أئنا لمخرجون |
| | | ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن بوون ده‌یانوت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بوونیه خاک له‌گه‌ڵ باو‌و و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) ده‌ده‌هێنرێینه‌وه؟! |
|