نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
319 | 3 | 26 | قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء وتنزع الملك م‌من تشاء وتعز من تشاء وتذل من تشاء بيدك الخير إنك على كل شي‌ء قدير |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا. |
|
320 | 3 | 27 | تولج الليل في النهار وتولج النهار في الليل وتخرج الحي من الميت وتخرج الميت من الحي وترزق من تشاء بغير حساب |
| | | شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ). |
|
321 | 3 | 28 | لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شي‌ء إلا أن تتقوا منهم تقاة ويحذركم الله نفسه وإلى الله المصير |
| | | نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه. |
|
322 | 3 | 29 | قل إن تخفوا ما في صدوركم أو تبدوه يعلمه الله ويعلم ما في السماوات وما في الأرض والله على كل شي‌ء قدير |
| | | پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|
323 | 3 | 30 | يوم تجد كل نفس ما عملت من خير محضرا وما عملت من سوء تود لو أن بينها وبينه أمدا بعيدا ويحذركم الله نفسه والله رءوف بالعباد |
| | | ڕۆژێک دێت هه‌مووکه‌س، کاروکرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بینێت ئاماده کراون به‌خێرو شه‌ڕیه‌وه، تاوانبار ئاوات ده‌خوازێت که له نێوان خۆی و کرده‌وه خراپه‌کانیدا مه‌ودایه‌کی دوور‌و درێژ هه‌بوایه، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (له‌وه‌ی که کاری ناڕه‌وا بکه‌ن) و خوا به‌سۆز و به به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی (که به‌م ئاگاداریانه دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێت پێش هاتنی ئه‌و ڕۆژه). |
|
324 | 3 | 31 | قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. |
|
325 | 3 | 32 | قل أطيعوا الله والرسول فإن تولوا فإن الله لا يحب الكافرين |
| | | (دووباره) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت. |
|
326 | 3 | 33 | إن الله اصطفى آدم ونوحا وآل إبراهيم وآل عمران على العالمين |
| | | به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا. |
|
327 | 3 | 34 | ذرية بعضها من بعض والله سميع عليم |
| | | ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه). |
|
328 | 3 | 35 | إذ قالت امرأت عمران رب إني نذرت لك ما في بطني محررا فتقبل مني إنك أنت السميع العليم |
| | | (به‌یاد بێنه) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت. |
|