نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
272 | 2 | 265 | ومثل الذين ينفقون أموالهم ابتغاء مرضات الله وتثبيتا من أنفسهم كمثل جنة بربوة أصابها وابل فآتت أكلها ضعفين فإن لم يصبها وابل فطل والله بما تعملون بصير |
| | | نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن. |
|
273 | 2 | 266 | أيود أحدكم أن تكون له جنة من نخيل وأعناب تجري من تحتها الأنهار له فيها من كل الثمرات وأصابه الكبر وله ذرية ضعفاء فأصابها إعصار فيه نار فاحترقت كذلك يبين الله لكم الآيات لعلكم تتفكرون |
| | | ئایا هیچ که‌س له ئێوه حه‌ز ده‌کات باخێکی هه‌بێت له دارخورماو چه‌نده‌ها جۆر ڕه‌زه ترێ پێک هاتبێت و چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێک به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات و هه‌موو جۆره به‌روبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چه‌ند نه‌وه‌و منداڵێکی لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گه‌رده‌لولێک گڕوگه‌رمیه‌کی به‌هێزی تێدابێت و هه‌ڵکاته‌سه‌ری و یه‌کسه‌ربسووتێت؟! (ئه‌مه زۆر جێی داخ و نیگه‌رانیه چونکه نه‌خۆی له‌به‌ر پیری، نه‌منداڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان بۆ ئه‌وه‌ی تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه (خۆتان مایه‌پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن). |
|
274 | 2 | 267 | يا أيها الذين آمنوا أنفقوا من طيبات ما كسبتم ومما أخرجنا لكم من الأرض ولا تيمموا الخبيث منه تنفقون ولستم بآخذيه إلا أن تغمضوا فيه واعلموا أن الله غني حميد |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌و ببه‌خشن، له‌کاتێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن و پێی ڕازی نابن (ئه‌گه‌ر بتاندرێتێ) مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه (پێویستی به‌به‌خشینی بێ نرخ نیه). |
|
275 | 2 | 268 | الشيطان يعدكم الفقر ويأمركم بالفحشاء والله يعدكم مغفرة منه وفضلا والله واسع عليم |
| | | (کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه. |
|
276 | 2 | 269 | يؤتي الحكمة من يشا‌ء ومن يؤت الحكمة فقد أوتي خيرا كثيرا وما يذكر إلا أولو الألباب |
| | | ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن. |
|
277 | 2 | 270 | وما أنفقتم من نفقة أو نذرتم من نذر فإن الله يعلمه وما للظالمين من أنصار |
| | | هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا). |
|
278 | 2 | 271 | إن تبدوا الصدقات فنعما هي وإن تخفوها وتؤتوها الفقراء فهو خير لكم ويكفر عنكم من سيئاتكم والله بما تعملون خبير |
| | | ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
279 | 2 | 272 | ليس عليك هداهم ولكن الله يهدي من يشا‌ء وما تنفقوا من خير فلأنفسكم وما تنفقون إلا ابتغاء وجه الله وما تنفقوا من خير يوف إليكم وأنتم لا تظلمون |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (چونکه تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره) به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی بوێت ده‌کات، (به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هه‌ر خێرێکیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه قازانجه‌که‌ی بۆ خۆتانه، ئێوه (ئه‌ی بڕواداران) هیچ شتێک نابه‌خشن مه‌گه‌ر بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بێت و هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام بده‌ن پاداشته‌که‌یتان ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وسا ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌متان لێناکرێت. |
|
280 | 2 | 273 | للفقراء الذين أحصروا في سبيل الله لا يستطيعون ضربا في الأرض يحسبهم الجاهل أغنياء من التعفف تعرفهم بسيماهم لا يسألون الناس إلحافا وما تنفقوا من خير فإن الله به عليم |
| | | (ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی. |
|
281 | 2 | 274 | الذين ينفقون أموالهم بالليل والنهار سرا وعلانية فلهم أجرهم عند ربهم ولا خوف عليهم ولا هم يحزنون |
| | | ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا). |
|