نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2653 | 22 | 58 | والذين هاجروا في سبيل الله ثم قتلوا أو ماتوا ليرزقنهم الله رزقا حسنا وإن الله له‌و خير الرازقين |
| | | ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه. |
|
2654 | 22 | 59 | ليدخلنهم مدخلا يرضونه وإن الله لعليم حليم |
| | | سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا). |
|
2655 | 22 | 60 | ذلك ومن عاقب بمثل ما عوقب به ثم بغي عليه لينصرنه الله إن الله لعفو غفور |
| | | ئه‌وه بڕیاداده‌ی خوابوو، هه‌رکه‌سێك تۆڵه بسێنێت له سته‌مکار به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژیی بکرێته‌وه سه‌رو سته‌می لێ بکرێت، ئه‌وه بێگومان خوا سه‌ری ده‌خات به‌سه‌ر ئه‌و سته‌مکاره‌دا، به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش بووه (له‌و که‌سانه‌ی واز له سته‌م ده‌هێنن، یاخود توانای تۆڵه‌سه‌ندیان هه‌یه و چاوپۆشی ده‌که‌ن). |
|
2656 | 22 | 61 | ذلك بأن الله يولج الليل في النهار ويولج النهار في الليل وأن الله سميع بصير |
| | | ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که به‌ڕاستی خوای گه‌وره زاتێکه (ئه‌وه‌نده به‌توانایه) شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (به‌هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌و گوفتاری به‌نده‌کانی). |
|
2657 | 22 | 62 | ذلك بأن الله هو الحق وأن ما يدعون من دونه هو الباطل وأن الله هو العلي الكبير |
| | | ئه‌و بیستن و ببینینه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی باتاڵ و ناحه‌قیه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه. |
|
2658 | 22 | 63 | ألم تر أن الله أنزل من السما‌ء ما‌ء فتصبح الأرض مخضرة إن الله لطيف خبير |
| | | ئایا نه‌تبینیووه که به‌ڕاستی خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه و زه‌وی زۆر پێ سه‌وز ده‌بێت، به‌ڕاستی خوا وردبین و به‌سۆزو دلۆڤان و ئاگایه. |
|
2659 | 22 | 64 | له ما في السماوات وما في الأرض وإن الله له‌و الغني الحميد |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و هه‌ر خۆی شایسته‌ی سوپاس و ستایشه. |
|
2660 | 22 | 65 | ألم تر أن الله سخر لكم ما في الأرض والفلك تجري في البحر بأمره ويمسك السما‌ء أن تقع على الأرض إلا بإذنه إن الله بالناس لرءوف رحيم |
| | | ئایا به‌چاوی خۆت نه‌تبینیووه چۆن خوای گه‌وره هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کانیش که له ده‌ریاکاندا ده‌ڕوات به‌فه‌رمانی ئه‌و زاته، ئاسمانیش ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی، به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی زۆر به‌سۆزو میهره‌بان و لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه. |
|
2661 | 22 | 66 | وهو الذي أحياكم ثم يميتكم ثم يحييكم إن الإنسان لكفور |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته ژیانی پێبه‌خشیوون، له‌وه‌ودوا ئه‌و ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شتانه‌دا) زۆربه‌ی خه‌ڵکی سپڵه‌و به‌دنمه‌که. |
|
2662 | 22 | 67 | لكل أمة جعلنا منسكا هم ناسكوه فلا ينازعنك في الأمر وادع إلى ربك إنك لعلى هدى مستقيم |
| | | بۆ هه‌ر میلله‌تێك به‌رنامه و پرۆگرامێکمان دیاری کردووه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن (به‌گوێره‌ی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شمان ناردووه بۆ هه‌تا هه‌تایی) که‌واته با خاوه‌ن ئایینه‌کانی تر نه‌که‌ینه کێشه و ئاژاوه له‌گه‌ڵتدا له‌باره‌ی ئه‌م ئایینه‌وه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام به‌نگه‌وازی خه‌ڵکی بکه بۆ لای په‌روه‌ردگارت چونکه به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و هیدایه‌تێکی ڕاست و دروستیت. |
|