نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2594 | 21 | 111 | وإن أدري لعله فتنة لكم ومتاع إلى حين |
| | | من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر). |
|
2595 | 21 | 112 | قال رب احكم بالحق وربنا الرحمن المستعان على ما تصفون |
| | | (دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی |
|
2596 | 22 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم يا أيها الناس اتقوا ربكم إن زلزلة الساعة شي‌ء عظيم |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه. |
|
2597 | 22 | 2 | يوم ترونها تذهل كل مرضعة عما أرضعت وتضع كل ذات حمل حملها وترى الناس سكارى وما هم بسكارى ولكن عذاب الله شديد |
| | | له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن، هه‌موو شیرده‌رێك له شیر خۆره‌که‌ی بێ‌ئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات، هه‌موو سك پڕ‌و دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌دانێت، خه‌ڵکی ده‌بینیت، وه‌کو سه‌رخۆشن، له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین، به‌ڵکو سزای خوایی زۆر سه‌خت و سامناکه و سه‌ری لێ شێواندوون. |
|
2598 | 22 | 3 | ومن الناس من يجادل في الله بغير علم ويتبع كل شيطان مريد |
| | | هه‌ندێ له خه‌ڵکی ده‌بینیت به‌بێ هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی (گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی) خوای په‌روه‌ردگار موجاده‌له ده‌که‌ن و باس و خواس ده‌که‌ن و شوێن هه‌موو شه‌یتانێکی یاخی و سه‌رکه‌ش ده‌که‌ون. |
|
2599 | 22 | 4 | كتب عليه أنه من تولاه فأنه يضله ويهديه إلى عذاب السعير |
| | | له‌سه‌ر شه‌یتان بڕیاردراوه، بێگومان ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت و به‌گوێی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕای ده‌کات و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کات تا به‌ره‌و سزای دۆزه‌خ بیبات. |
|
2600 | 22 | 5 | يا أيها الناس إن كنتم في ريب من البعث فإنا خلقناكم من تراب ثم من نطفة ثم من علقة ثم من مضغة مخلقة وغير مخلقة لنبين لكم ونقر في الأرحام ما نشاء إلى أجل مسمى ثم نخرجكم طفلا ثم لتبلغوا أشدكم ومنكم من يتوفى ومنكم من يرد إلى أرذل العمر لكيلا يعلم من بعد علم شيئا وترى الأرض هامدة فإذا أنزلنا عليها الما‌ء اهتزت وربت وأنبتت من كل زوج بهيج |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت. |
|
2601 | 22 | 6 | ذلك بأن الله هو الحق وأنه يحيي الموتى وأنه على كل شي‌ء قدير |
| | | (ئه‌م شتانه‌ی که باسکران) بۆ ئه‌وه‌یه که دڵنیابن هه‌ر خوا زاتێکی حه‌ق و ڕاسته، بێگومان هه‌ر ئه‌ویش به‌ئاسانی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|
2602 | 22 | 7 | وأن الساعة آتية لا ريب فيها وأن الله يبعث من في القبور |
| | | بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان زیندوویان ده‌کاته‌وه و ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه. |
|
2603 | 22 | 8 | ومن الناس من يجادل في الله بغير علم ولا هدى ولا كتاب منير |
| | | هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی زاتی خوا‌و سیفاته پیرۆژه‌کانی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا. |
|