نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2587 | 21 | 104 | يوم نطوي السما‌ء كطي السجل للكتب كما بدأنا أول خلق نعيده وعدا علينا إنا كنا فاعلين |
| | | ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین. |
|
2588 | 21 | 105 | ولقد كتبنا في الزبور من بعد الذكر أن الأرض يرثها عبادي الصالحون |
| | | سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی. |
|
2589 | 21 | 106 | إن في هذا لبلاغا لقوم عابدين |
| | | به‌ڕاستی ئا له‌م باسه‌دا مژده‌و ڕاگه‌یاندن بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان. |
|
2590 | 21 | 107 | وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين |
| | | (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد) |
|
2591 | 21 | 108 | قل إنما يوحى إلي أنما إلهكم إله واحد فهل أنتم مسلمون |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاگادار ده‌کرێم که بێگومان خوای ئێوه هه‌ر خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن و مسوڵمان ده‌بن؟! |
|
2592 | 21 | 109 | فإن تولوا فقل آذنتكم على سوا‌ء وإن أدري أقريب أم بعيد ما توعدون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من په‌یامی خوام به یه‌کسانی به هه‌مووتان گه‌یاندووه (هیچ شتێکم له که‌س نه‌شاردۆته‌وه) من ئیتر نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که له ئێوه ده‌کرێت نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی شکستی ئێوه، یان به‌رپا بوونی قیامه‌ت). |
|
2593 | 21 | 110 | إنه يعلم الجهر من القول ويعلم ما تكتمون |
| | | (دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌تان). |
|
2594 | 21 | 111 | وإن أدري لعله فتنة لكم ومتاع إلى حين |
| | | من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر). |
|
2595 | 21 | 112 | قال رب احكم بالحق وربنا الرحمن المستعان على ما تصفون |
| | | (دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی |
|
2596 | 22 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم يا أيها الناس اتقوا ربكم إن زلزلة الساعة شي‌ء عظيم |
| | | ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه. |
|