نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2474 | 20 | 126 | قال كذلك أتتك آياتنا فنسيتها وكذلك اليوم تنسى |
| | | (له وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێک پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی که‌سێکی له‌بیر کراوت له‌گاڵدا ده‌که‌ین (له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه). |
|
2475 | 20 | 127 | وكذلك نجزي من أسرف ولم يؤمن بآيات ربه ولعذاب الآخرة أشد وأبقى |
| | | ئا به‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێت و باوه‌ڕ به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (له سزای دنیا). |
|
2476 | 20 | 128 | أفلم يهد له‌م كم أهلكنا قبلهم من القرون يمشون في مساكنهم إن في ذلك لآيات لأولي النهى |
| | | ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان. |
|
2477 | 20 | 129 | ولولا كلمة سبقت من ربك لكان لزاما وأجل مسمى |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو. |
|
2478 | 20 | 130 | فاصبر على ما يقولون وسبح بحمد ربك قبل طلوع الشمس وقبل غروبها ومن آناء الليل فسبح وأطراف النهار لعلك ترضى |
| | | که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت. |
|
2479 | 20 | 131 | ولا تمدن عينيك إلى ما متعنا به أزواجا منهم زهرة الحياة الدنيا لنفتنهم فيه ورزق ربك خير وأبقى |
| | | (ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره. |
|
2480 | 20 | 132 | وأمر أهلك بالصلا‌ة واصطبر عليها لا نسألك رزقا نحن نرزقك والعاقبة للتقوى |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه. |
|
2481 | 20 | 133 | وقالوا لولا يأتينا بآية من ربه أولم تأتهم بينة ما في الصحف الأولى |
| | | (کافره‌کانی مه‌ککه) وتیان: باشه، ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه مه‌عجیزه‌یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و مه‌عجیزانه) له کتێبه پێشووه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؟ (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشووه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ نا‌هێنن). |
|
2482 | 20 | 134 | ولو أنا أهلكناهم بعذاب من قبله لقالوا ربنا لولا أرسلت إلينا رسولا فنتبع آياتك من قبل أن نذل ونخزى |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین. |
|
2483 | 20 | 135 | قل كل متربص فتربصوا فستعلمون من أصحاب الصراط السوي ومن اهتدى |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر. |
|