نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
248 | 2 | 241 | وللمطلقات متاع بالمعروف حقا على المتقين |
| | | بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار. |
|
249 | 2 | 242 | كذلك يبين الله لكم آياته لعلكم تعقلون |
| | | ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه‌کار. |
|
250 | 2 | 243 | ألم تر إلى الذين خرجوا من ديارهم وهم ألوف حذر الموت فقال له‌م الله موتوا ثم أحياهم إن الله لذو فضل على الناس ولكن أكثر الناس لا يشكرون |
| | | ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن. |
|
251 | 2 | 244 | وقاتلوا في سبيل الله واعلموا أن الله سميع عليم |
| | | که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ‌و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان). |
|
252 | 2 | 245 | من ذا الذي يقرض الله قرضا حسنا فيضاعفه له أضعافا كثيرة والله يقبض ويبسط وإليه ترجعون |
| | | کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه. |
|
253 | 2 | 246 | ألم تر إلى الملإ من بني إسرائيل من بعد موسى إذ قالوا لنبي له‌م ابعث لنا ملكا نقاتل في سبيل الله قال هل عسيتم إن كتب عليكم القتال ألا تقاتلوا قالوا وما لنا ألا نقاتل في سبيل الله وقد أخرجنا من ديارنا وأبنائنا فلما كتب عليهم القتال تولوا إلا قليلا منهم والله عليم بالظالمين |
| | | ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای مو‌سا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت: پاشایه‌ک، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجه‌نگین، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نه‌جه‌نگین، له کاتێکیشدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا، ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه، خوایش زانا‌و به‌ئاگایه به سته‌مکاران. |
|
254 | 2 | 247 | وقال له‌م نبيهم إن الله قد بعث لكم طالوت ملكا قالوا أنى يكون له الملك علينا ونحن أحق بالملك منه ولم يؤت سعة من المال قال إن الله اصطفاه عليكم وزاده بسطة في العلم والجسم والله يؤتي ملكه من يشا‌ء والله واسع عليم |
| | | ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه. |
|
255 | 2 | 248 | وقال له‌م نبيهم إن آية ملكه أن يأتيكم التابوت فيه سكينة من ربكم وبقية مما ترك آل موسى وآل هارون تحمله الملائكة إن في ذلك لآية لكم إن كنتم مؤمنين |
| | | ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن. |
|
256 | 2 | 249 | فلما فصل طالوت بالجنود قال إن الله مبتليكم بنهر فمن شرب منه فليس مني ومن لم يطعمه فإنه مني إلا من اغترف غرفة بيده فشربوا منه إلا قليلا منهم فلما جاوزه هو والذين آمنوا معه قالوا لا طاقة لنا اليوم بجالوت وجنوده قال الذين يظنون أنهم ملاقو الله كم من فئة قليلة غلبت فئة كثيرة بإذن الله والله مع الصابرين |
| | | ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه. |
|
257 | 2 | 250 | ولما برزوا لجالوت وجنوده قالوا ربنا أفرغ علينا صبرا وثبت أقدامنا وانصرنا على القوم الكافرين |
| | | کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا. |
|