نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
226 | 2 | 219 | يسألونك عن الخمر والميسر قل فيهما إثم كبير ومنافع للناس وإثمهما أكبر من نفعهما ويسألونك ماذا ينفقون قل العفو كذلك يبين الله لكم الآيات لعلكم تتفكرون |
| | | پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان، پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وه‌چی بۆ هه‌ردوو جیهانتان چاکه ئه‌وه بکه‌ن)... |
|
227 | 2 | 220 | في الدنيا والآخرة ويسألونك عن اليتامى قل إصلاح له‌م خير وإن تخالطوهم فإخوانكم والله يعلم المفسد من المصلح ولو شا‌ء الله لأعنتكم إن الله عزيز حكيم |
| | | (ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه. |
|
228 | 2 | 221 | ولا تنكحوا المشركات حتى يؤمن ولأمة مؤمنة خير من مشركة ولو أعجبتكم ولا تنكحوا المشركين حتى يؤمنوا ولعبد مؤمن خير من مشرك ولو أعجبكم أولئك يدعون إلى النار والله يدعو إلى الجنة والمغفرة بإذنه ويبين آياته للناس لعلهم يتذكرون |
| | | ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن. |
|
229 | 2 | 222 | ويسألونك عن المحيض قل هو أذى فاعتزلوا النساء في المحيض ولا تقربوهن حتى يطهرن فإذا تطهرن فأتوهن من حيث أمركم الله إن الله يحب التوابين ويحب المتطهرين |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه). |
|
230 | 2 | 223 | نساؤكم حرث لكم فأتوا حرثكم أنى شئتم وقدموا لأنفسكم واتقوا الله واعلموا أنكم ملاقوه وبشر المؤمنين |
| | | ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران. |
|
231 | 2 | 224 | ولا تجعلوا الله عرضة لأيمانكم أن تبروا وتتقوا وتصلحوا بين الناس والله سميع عليم |
| | | نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه. |
|
232 | 2 | 225 | لا يؤاخذكم الله باللغو في أيمانكم ولكن يؤاخذكم بما كسبت قلوبكم والله غفور حليم |
| | | خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت). |
|
233 | 2 | 226 | للذين يؤلون من نسائهم تربص أربعة أشهر فإن فاءوا فإن الله غفور رحيم |
| | | بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. |
|
234 | 2 | 227 | وإن عزموا الطلاق فإن الله سميع عليم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ته‌ڵاق دانیان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه)و زانایه (به نیه‌تیان). |
|
235 | 2 | 228 | والمطلقات يتربصن بأنفسهن ثلاثة قروء ولا يحل لهن أن يكتمن ما خلق الله في أرحامهن إن كن يؤمن بالله واليوم الآخر وبعولتهن أحق بردهن في ذلك إن أرادوا إصلاحا ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف وللرجال عليهن درجة والله عزيز حكيم |
| | | ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا). |
|