نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2239 | 18 | 99 | وتركنا بعضهم يومئذ يموج في بعض ونفخ في الصور فجمعناهم جمعا |
| | | له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل به‌ناو یه‌کدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ موحاسه‌به و لێپرسینه‌وه). |
|
2240 | 18 | 100 | وعرضنا جهنم يومئذ للكافرين عرضا |
| | | ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (هه‌مووشیانی تیادا کۆ ده‌که‌ینه‌وه). |
|
2241 | 18 | 101 | الذين كانت أعينهم في غطاء عن ذكري وكانوا لا يستطيعون سمعا |
| | | ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو، حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد). |
|
2242 | 18 | 102 | أفحسب الذين كفروا أن يتخذوا عبادي من دوني أولياء إنا أعتدنا جهنم للكافرين نزلا |
| | | ئایا ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون وا ده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌رو چاوپۆشی‌یان لێ ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌وان به‌نده‌کانی ئێمه ده‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆیان و پشت به‌وان ده‌به‌ستن و ئێمه فه‌رامۆش ده‌که‌ن، ئه‌وانه بابزانن که به‌ڕاستی ئێمه دۆزه‌خمان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان که‌له‌وێ داده‌به‌زن و نیشته‌جێ ده‌بن. |
|
2243 | 18 | 103 | قل هل ننبئكم بالأخسرين أعمالا |
| | | ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کار‌و کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟! |
|
2244 | 18 | 104 | الذين ضل سعيهم في الحياة الدنيا وهم يحسبون أنهم يحسنون صنعا |
| | | (ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. |
|
2245 | 18 | 105 | أولئك الذين كفروا بآيات ربهم ولقائه فحبطت أعمالهم فلا نقيم له‌م يوم القيامة وزنا |
| | | ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه‌و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای خوایی نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین. |
|
2246 | 18 | 106 | ذلك جزاؤهم جهنم بما كفروا واتخذوا آياتي ورسلي هزوا |
| | | ئه‌وانه پاداشتیان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بوو و گاڵته‌جاڕیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌کرد. |
|
2247 | 18 | 107 | إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات كانت له‌م جنات الفردوس نزلا |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌ر له زووه‌وه به به‌هه‌شتی فیرده‌وسمان بۆ ئاماده کردوون، تا له‌وێ دابه‌زن و ژیانی کامه‌رانی تیایدا به‌رنه‌سه‌ر. |
|
2248 | 18 | 108 | خالدين فيها لا يبغون عنها حولا |
| | | ژیانیان تیایدا به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه، نایانه‌وێت بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی تر (له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت). |
|