نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2220 | 18 | 80 | وأما الغلام فكان أبواه مؤمنين فخشينا أن يرهقهما طغيانا وكفرا |
| | | منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو). |
|
2221 | 18 | 81 | فأردنا أن يبدلهما ربهما خيرا منه زكاة وأقرب رحما |
| | | (به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرابانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات (منداڵه‌که‌ش به‌هه‌شتی بێت). |
|
2222 | 18 | 82 | وأما الجدار فكان لغلامين يتيمين في المدينة وكان تحته كنز لهما وكان أبوهما صالحا فأراد ربك أن يبلغا أشدهما ويستخرجا كنزهما رحمة من ربك وما فعلته عن أمري ذلك تأويل ما لم تسطع عليه صبرا |
| | | دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان. |
|
2223 | 18 | 83 | ويسألونك عن ذي القرنين قل سأتلو عليكم منه ذكرا |
| | | ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م. |
|
2224 | 18 | 84 | إنا مكنا له في الأرض وآتيناه من كل شي‌ء سببا |
| | | ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشی بوو، بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو. |
|
2225 | 18 | 85 | فأتبع سببا |
| | | ئه‌ویش که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت. |
|
2226 | 18 | 86 | حتى إذا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب في عين حمئة ووجد عندها قوما قلنا يا ذا القرنين إما أن تعذب وإما أن تتخذ فيهم حسنا |
| | | (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکه نه‌که‌وتن). |
|
2227 | 18 | 87 | قال أما من ظلم فسوف نعذبه ثم يرد إلى ربه فيعذبه عذابا نكرا |
| | | (ذو القرنین) وتی: بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین، له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات. |
|
2228 | 18 | 88 | وأما من آمن وعمل صالحا فله جزاء الحسنى وسنقول له من أمرنا يسرا |
| | | به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا. |
|
2229 | 18 | 89 | ثم أتبع سببا |
| | | له‌وه‌ودوا که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رگرت و به‌شوێنیاندا گه‌ڕا. |
|