نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2200 | 18 | 60 | وإذ قال موسى لفتاه لا أبرح حتى أبلغ مجمع البحرين أو أمضي حقبا |
| | | (یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت). |
|
2201 | 18 | 61 | فلما بلغا مجمع بينهما نسيا حوتهما فاتخذ سبيله في البحر سربا |
| | | کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر. |
|
2202 | 18 | 62 | فلما جاوزا قال لفتاه آتنا غداءنا لقد لقينا من سفرنا هذا نصبا |
| | | جا کاتێك تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێیه‌کی تر لایاندا) مو‌سا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بهێنه، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین. |
|
2203 | 18 | 63 | قال أرأيت إذ أوينا إلى الصخرة فإني نسيت الحوت وما أنسانيه إلا الشيطان أن أذكره واتخذ سبيله في البحر عجبا |
| | | لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا. |
|
2204 | 18 | 64 | قال ذلك ما كنا نبغ فارتدا على آثارهما قصصا |
| | | مو‌سا علیه السلام وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه) ئیتر به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به جێیان هێشتبوو. |
|
2205 | 18 | 65 | فوجدا عبدا من عبادنا آتيناه رحمة من عندنا وعلمناه من لدنا علما |
| | | له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو‌و زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، مو‌سا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت؟ |
|
2206 | 18 | 66 | قال له موسى هل أتبعك على أن تعلمن مما علمت رشدا |
| | | مو‌سا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم؟ تا له‌و زانسته‌ی -له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه- فێرکراویت، منیش فێر بکه‌یت و نیشانمی بده‌ی، به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگرم له کاروبارمدا. |
|
2207 | 18 | 67 | قال إنك لن تستطيع معي صبرا |
| | | زاناکه وتی: به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر ڕه‌فیتارو کردارم، چونکه من شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌م و تۆ له نهێنیه‌که‌ی تێناگه‌یت). |
|
2208 | 18 | 68 | وكيف تصبر على ما لم تحط به خبرا |
| | | جا چۆن خۆده‌گریت له به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری نازانیت. |
|
2209 | 18 | 69 | قال ستجدني إن شا‌ء الله صابرا ولا أعصي لك أمرا |
| | | مو‌سا وتی: ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم. |
|