نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2192 | 18 | 52 | ويوم يقول نادوا شركائي الذين زعمتم فدعوهم فلم يستجيبوا له‌م وجعلنا بينهم موبقا |
| | | ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه. |
|
2193 | 18 | 53 | ورأى المجرمون النار فظنوا أنهم مواقعوها ولم يجدوا عنها مصرفا |
| | | (ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن. |
|
2194 | 18 | 54 | ولقد صرفنا في هذا القرآ‌ن للناس من كل مثل وكان الإنسان أكثر شي‌ء جدلا |
| | | سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه. |
|
2195 | 18 | 55 | وما من‌ع الناس أن يؤمنوا إذ جاءهم الهدى ويستغفروا ربهم إلا أن تأتيهم سنة الأولين أو يأتيهم العذاب قبلا |
| | | خه‌ڵکی خوانه‌ناس هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بهێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت (به له‌ناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو به‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا). |
|
2196 | 18 | 56 | وما نرسل المرسلين إلا مبشرين ومنذرين ويجادل الذين كفروا بالباطل ليدحضوا به الحق واتخذوا آياتي وما أنذروا هزوا |
| | | ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن، هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته. |
|
2197 | 18 | 57 | ومن أظلم م‌من ذكر بآيات ربه فأعرض عنها ونسي ما قدمت يداه إنا جعلنا على قلوبهم أكنة أن يفقهوه وفي آذانهم وقرا وإن تدعهم إلى الهدى فلن يهتدوا إذا أبدا |
| | | کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن. |
|
2198 | 18 | 58 | وربك الغفور ذو الرحمة لو يؤاخذهم بما كسبوا لعجل له‌م العذاب بل له‌م موعد لن يجدوا من دونه موئلا |
| | | په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایانده‌گرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا. |
|
2199 | 18 | 59 | وتلك القرى أهلكناهم لما ظلموا وجعلنا لمهلكهم موعدا |
| | | ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه. |
|
2200 | 18 | 60 | وإذ قال موسى لفتاه لا أبرح حتى أبلغ مجمع البحرين أو أمضي حقبا |
| | | (یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت). |
|
2201 | 18 | 61 | فلما بلغا مجمع بينهما نسيا حوتهما فاتخذ سبيله في البحر سربا |
| | | کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر. |
|