نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2184 | 18 | 44 | هنالك الولاية لله الحق هو خير ثوابا وخير عقبا |
| | | ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه. |
|
2185 | 18 | 45 | واضرب له‌م مثل الحياة الدنيا كماء أنزلناه من السما‌ء فاختلط به نبات الأرض فأصبح هشيما تذروه الرياح وكان الله على كل شي‌ء مقتدرا |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. |
|
2186 | 18 | 46 | المال والبنون زينة الحياة الدنيا والباقيات الصالحات خير عند ربك ثوابا وخير أملا |
| | | ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان. |
|
2187 | 18 | 47 | ويوم نسير الجبال وترى الأرض بارزة وحشرناهم فلم نغادر منهم أحدا |
| | | ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون. |
|
2188 | 18 | 48 | وعرضوا على ربك صفا لقد جئتمونا كما خلقناكم أول مرة بل زعمتم ألن نجعل لكم موعدا |
| | | ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان. |
|
2189 | 18 | 49 | ووضع الكتاب فترى المجرمين مشفقين مما فيه ويقولون يا ويلتنا مال هذا الكتاب لا يغادر صغيرة ولا كبيرة إلا أحصاها ووجدوا ما عملوا حاضرا ولا يظلم ربك أحدا |
| | | نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ گوناهێکی ورد‌و درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات. |
|
2190 | 18 | 50 | وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس كان من الجن ففسق عن أمر ربه أفتتخذونه وذريته أولياء من دوني وهم لكم عدو بئس للظالمين بدلا |
| | | ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن. |
|
2191 | 18 | 51 | ما أشهدتهم خلق السماوات والأرض ولا خلق أنفسهم وما كنت متخذ المضلين عضدا |
| | | وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون. |
|
2192 | 18 | 52 | ويوم يقول نادوا شركائي الذين زعمتم فدعوهم فلم يستجيبوا له‌م وجعلنا بينهم موبقا |
| | | ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه. |
|
2193 | 18 | 53 | ورأى المجرمون النار فظنوا أنهم مواقعوها ولم يجدوا عنها مصرفا |
| | | (ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن. |
|