نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2162 | 18 | 22 | سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا |
| | | جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه). |
|
2163 | 18 | 23 | ولا تقولن لشيء إني فاعل ذلك غدا |
| | | هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من به‌ڕاستی سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌م... |
|
2164 | 18 | 24 | إلا أن يشا‌ء الله واذكر ربك إذا نسيت وقل عسى أن يهدين ربي لأقرب من هذا رشدا |
| | | مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شا‌ء الله) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م. |
|
2165 | 18 | 25 | ولبثوا في كهفهم ثلاث مائة سنين وازدادوا تسعا |
| | | ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت). |
|
2166 | 18 | 26 | قل الله أعلم بما لبثوا له غيب السماوات والأرض أبصر به وأسمع ما له‌م من دونه من ولي ولا يشرك في حكمه أحدا |
| | | پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی. |
|
2167 | 18 | 27 | واتل ما أوحي إليك من كتاب ربك لا مبدل لكلماته ولن تجد من دونه ملتحدا |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت. |
|
2168 | 18 | 28 | واصبر نفسك مع الذين يدعون ربهم بالغداة والعشي يريدون وجهه ولا تعد عيناك عنهم تريد زينة الحياة الدنيا ولا تطع من أغفلنا قلبه عن ذكرنا واتبع هواه وكان أمره فرطا |
| | | ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه. |
|
2169 | 18 | 29 | وقل الحق من ربكم فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر إنا أعتدنا للظالمين نارا أحاط به‌م سرادقها وإن يستغيثوا يغاثوا بماء كالمهل يشوي الوجوه بئس الشراب وساءت مرتفقا |
| | | پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره. |
|
2170 | 18 | 30 | إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات إنا لا نضيع أجر من أحسن عملا |
| | | له‌ولاشه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، با دڵنیابن ئێمه پاداشتی ئه‌و که‌سه به‌زایه ناده‌ین که کردار‌و ڕه‌فتاری جوان و په‌سه‌نده... |
|
2171 | 18 | 31 | أولئك له‌م جنات عدن تجري من تحتهم الأنهار يحلون فيها من أساور من ذهب ويلبسون ثيابا خضرا من سندس وإستبرق متكئين فيها على الأرائك نعم الثواب وحسنت مرتفقا |
| | | ئا ئه‌وانه باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دن_بۆیان ئاماده‌یه، که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌به‌رده‌میاندا جاری و ڕه‌وانه، بازن و ده‌سته‌به‌ندو (سه‌عاتی) ئاڵتونیان له ده‌ست ده‌کرێت، پۆشاکی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن که دووتوێیه، چینی ژێره‌وه ئاوریشمی ئه‌ستووره، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ته‌نکه، (جا به‌که‌ماڵی شادیه‌وه) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، به‌ڕاستی ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان ده‌ستکه‌وتووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشترین و سازگارترین جێگه‌و ڕێگه‌دا. |
|